ساڵانه له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی فێستیڤاڵى كولتوورى ناوچه‌كه به‌رێوه ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانى ڕابردوو به‌هۆى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و ده‌ستێوه‌ردانى له‌لایه‌ن كاندیدانى یه‌كێتى فێسیڤاڵهكه به‌رێوه ناچێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ی نیسان/ ئه‌پریل، ئه‌ندامێكی ڤێستیڤاڵی ساڵانه‌ى باڵه‌كایه‌تی كه نه‌یویست ناوى بڵاو بكرێته‌وه به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كان بۆ هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی باڵه‌كایه‌تی، به‌ڵام به‌هۆی ململانێی حزبه‌كان له‌كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و مه‌ترسی ده‌ستێوه‌ردان له یاده‌كه بڕیاری ڕاگرتنی سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانمان دا.
زیاتر گوتى، ژماره‌یه‌كى زۆر له كاندیدانى یه‌كێتى له‌و سنووره ده‌یان ویست فێستیڤاڵه‌كه بۆ بانگه‌شه‌ی خۆیان به‌كاربهێنن، بۆیه بڕیارى راگرتنى به‌رێوه‌چوونى فێستیڤاڵه‌كه دراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌و بڕیاره‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی باڵه‌كایه‌تی ناڕازین و داوكارن هه‌رچی زووه چاره‌سه‌رێك بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یادی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان بكه‌نه‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه هۆزه‌كانى گه‌رمیانیش ئه‌مساڵ به‌هۆى ترسى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و ده‌ستوه‌ردان له‌لایه‌ن یه‌كێتى و گۆڕانه‌وه فێستیڤاڵى ساڵانه‌یان نه‌كرد.
ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی، له شارۆكه‌ی چۆمان (ناوه‌ندی ده‌ڤه‌ره‌كه) و چوار شاره‌دێ پێكدێت. چۆمان، به دووریی ١٦٠كیلۆمهتر ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی ھه‌ولێری پایته‌خت و خاوه‌نی ده‌روازه‌ی سنووریی نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمه‌رانه و ناوچه‌یه‌كی له‌باره بۆ راكێشانی زیاتری گه‌شتیاران و ساڵانه به ھه‌زاران كه‌س بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش، ڕوو له سه‌یرانگه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.