وه‌زاره‌تى دادى عێراق رای گه‌یاند، سزاى له سێداره‌دان به سه‌ر 13 تۆمه‌تبار جێبه‌جێ ده‌كات كه كارى تیرۆرى وه‌ك ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبیل و كوشتار و رفاندنیان ئه‌نجام داوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م وه‌زاره‌تى دادى عێراق رای گه‌یاند، سزاى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر 13 تۆمه‌تبار جێبه‌جێ ده‌كات، كه 11 كه‌سیان به تۆمه‌تى تیرۆر سزادراون.
له راگه‌یاندراوێكى فه‌رمى كه له سایتى
شه‌فه‌ق نیوز بڵاو كراوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى داد روونى ده‌كاته‌وه 11 كه‌سیان كرده‌ى تیرۆرى وه‌ك ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبیل و كوشتنى ئه‌ندامانى هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراق و كرده‌ى رفاندنیان ده‌رهه‌ق به هاووڵاتییان ئه‌نجام داوه.
هه‌رچه‌نده له رابردوودا هه‌ندێك له رێكخراوه مرۆییه‌كانى دنیا نیگه‌رانى خۆیان له‌به‌رانبه‌ر جێبه‌جێكردنى سزاى له سێداره‌دان له‌عێراق ده‌ربڕیووه، به‌ڵام وه‌زاره‌تى داد دووپاتى ده‌كاته‌وه" ئه‌وان له جێبه‌جێكردنى سزاكان به‌رده‌وام ده‌بن و بێ ئه‌وه‌ى گوێ به‌و پاڵه‌په‌ستۆیانه بده‌ن كه له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسا ده‌خرێته سه‌ریان".
رێكخراوى ئه‌منستى ئینته‌رناشنال پێشتر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، له ماوه‌ى رابردوودا 125 سزاى له‌سێداره‌دان له عێراق جێبه‌جێ كراوه و جێبه‌جێكردنه‌كه‌یش له ئه‌نجامى پاڵه‌په‌ستۆى ئه‌و كه‌سانه بووه كه بوونه‌ته قوربانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش.