تیریزا مه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ راى گه‌یاند، ئێمه له‌سه‌ر داواى دۆناڵد تره‌مپ له سووریامان نه‌داوه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و كاره‌مان كرد، چونكه دروست بوو.
ئه‌مڕۆ تیریزا مه‌ى له به‌رده‌م په‌رله‌مانى به‌ریتانیا، هۆكاره‌كانى لێدانى سووریا روونكرده‌وه، دووپاتى كرده‌وه لێدانى سووریا له لایه‌ن به‌ریتانیا له به‌رژوه‌ندى گه‌لى به‌ریتانیا دایه. تیریزا مه‌ى ده‌ڵێت، ئه‌و كاره‌ى له‌سووریا ئه‌نجاممان دا له‌به‌رژوه‌ندى گه‌لى به‌ریتانیا بوو.
له به‌شێكى تر‌ى گوتاره‌كه‌ى گوتى، ئێمه له‌سه‌ر داواى سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ له سووریامان نه‌داوه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه بوو كاره‌كه‌مان به دروست زانى.
له‌باره‌ى هه‌ڵویستى رووسیا مه‌ى گوتى" رووسیا له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كێشه‌ى بۆ كاره‌كانمان دروست ده‌كرد، بۆیه نه‌ده‌بوو چاوه‌ڕوان بین، چاوه‌روانكردنمان مانه‌ى ئه‌وه بوو قبووڵى بكه‌ین كه كاره‌ساتى مرۆیى زیاتر به‌رده‌وام بێت".
تیریزا مه‌ى دووپاتى كرده‌وه به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ رێگریى كردن له‌و هێزانه‌ى كه چه‌كى كیمیایى به‌كارده‌هێنن، مه‌ى گوتى" ناتوانین بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر سه‌رده‌مێك كه چه‌كى كیمیایى تێدا به‌كاربهێنرێت و یان به‌كارهێنانى ئه‌م جۆره چه‌كانه كارێكى ئاسایى بێت".
رۆژى شه‌مووى رابردوو، فڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا كرده‌یه‌كى سه‌ربازى هاوبه‌شیان له دژى رژێمى سووریا به‌كارهێنا.