ڕۆژنامه‌ى ده‌یلى مایلى به‌ریتانى ئاشكراى ده‌كات نرخى یه‌ك مووشه‌ك كه ئاراسته‌ى سووریا كراوه، یه‌ك ملیۆن و 400 هه‌زار دۆلاره.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى
ده‌یلى مایلى به‌ریتانى له هه‌واڵێك ئاشكراى كردووه ئه‌و مووشه‌كانه‌ى شه‌مووى رابردوو له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌كارهاتووه، مووشه‌كى جۆرى" "AGM-158B JASSM-ER بووه.
رۆژنامه‌كه زانیارى زیاتر له باره‌ى مووشه‌كه‌كه ئاشكرا ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه مووشه‌كه‌كان له دوورى 575 میل ئامانجه‌كه‌ى خۆى ده‌پێكێ. له باره‌ى نرخه‌كه‌یشى، نرخى هه‌ر مووشه‌كێك به ملیۆنێك و 400 هه‌زار دۆلاره.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ئه‌م مووشه‌كه ئه‌وه‌یه سیسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى رووسى كه به ناوى " ئێس 400 ناسراوه، ناتوانێ ئاشكراى بكات. ئه‌م مووشه‌كه له ساڵى 2014 بۆ به‌كارهێنان ئاماده‌یه، به‌ڵام یه‌كه‌م جاره له لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه به‌كارده‌هێنرێت.
به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى شه‌مووى رابردوو هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، به ته‌نیا 85 مووشه‌كیان ئاراسته‌ى چه‌ندان شوێنى ستراتیژى رژێمى ئه‌سه‌د كرد له سووریا. له كرده سه‌ربازییه‌كه به‌ریتانیا و فڕه‌نسایش به‌شدار بوون.
ئه‌م كرده سه‌ربازییه‌ش دواى ئه‌وه هات كه رژێمى ئه‌سه‌د له دوما چه‌كى كیمیایى له‌دژى خه‌ڵكى سڤیل به‌كارهێنابوو.