گۆڕان هەولێر تاریك دەكات

:: PM:07:41:16/04/2018 ‌
بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری هەولێر لە شەقامی 60 مەتری هەولێر ئاڵای حزبەكەی بە پێش ڕووناك كەرەوەی شەقامەكە هەڵدەواسێت و بەرپرسێكی كۆمسیۆنیش دەڵێت، زۆر سەرپێچی تۆمار كراوە و سەرجەم دامەزراوەكان وێنەمان بۆ دەنێرن.

ئەمڕۆ دووشەم 16ـی نیسان/ ئەپریل، زریان تاوەگۆزی جێگری تۆمار لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێدوانێكی بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و هاتوچۆی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەرایەتییە خزمەتگوزارییەكان سكاڵامان بۆ هاتووە لەسەر پێشێلكارییەكان كە لەسێ‌ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان لە ماوەی دوو ڕۆژ تا سەعات چواری ئێوارەی ئەمڕۆ 18 سكاڵا هەبووە.

تاوەگۆزی دەڵێت، سەرپێچییەكان هەرچی بێت و هەرچ حزبێك بێت دواتر لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە بڕیار لە سزاكان دەدرێت.

ڕائید فازڵ حاجی حسێن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر بۆ "وشە" گوتی، لەیەكەم ڕۆژی بانگەشە چەند سەرپێچییەك هەبوو دوای ئاگادار كردنەوەیان ئەمڕۆ ئەو سەرپێچییە دووبارە نەبووەتەوە، هەروەها هەموو شوێنێك ڕێگا پێدراوە بۆ بانگەشە بەس نابێت بەردەم هێماكان و ترافیكەكان بگرێت.

لە 12ی ئایار هەڵبژاردنەكانی عێراق بەرێوە دەچێت كە لە هەرێمی كوردستان سێملیۆن و 144 هەزار و 730 دەنگدەر هەن و 25 قەوارە بەشدارن لە چوارچێوەی 19 حزب و چوار هاوپەیمانیو دوو كاندیدیتاك، هاوكات 357 كاندید نێرن و 146 كاندید ڕەگەزی مێن كە كێبڕكێلەسەر 46 كورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن.

فۆتۆ/ هۆشمەند سادق





وشە - رامیار جەواد