یه‌كێك له تابلۆ به‌ناوبانگه‌كانی دنیا تابلۆی مۆنالیزایه كه له‌سه‌ر ده‌ستی وێنه‌كێشی به‌ناوبانگ لیۆناردۆ دا ڤێنجی دروست كراوه، ئه‌م تابلۆیه پرسیارێكی گه‌وره‌ی بۆ هه‌وادارانی دروست كردووه كه ئایا ئه‌م ژنه‌ی ناو وێنه‌كه دڵخۆشه یان غه‌مباره؟
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له تابلۆ به‌ناوبانگه‌كه‌ی دنیا ده‌كات و ده‌ڵێت، مۆنالیزا كه له ساڵی 1506 دا دروست كراوه، له‌و كاته‌وه خه‌ڵكی ڕای جیاوازیان بۆ دروست بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایا ئه‌م مۆنالیزا پێده‌كه‌نێت یان نا، بۆیه به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه كه له‌لایه‌ن زاناكانی زانكۆی كالیفۆرنیاوه ئه‌نجام دراوه ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه وێنه‌ی مۆنالیزا به‌گوێره‌ی هه‌ستی كه‌سی سه‌یركه‌ر ده‌گۆرێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر دڵخۆشبی و سه‌یری وێنه‌كه بكه‌ی ئه‌وا ده‌بینی مۆنالیزا پێده‌كه‌نێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر غهمباربی و سه‌یری وێنه‌كه بكه‌ی ئه‌وا مۆنالیزا به شێوازێكی غه‌مباری ده‌بینی، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه وێنه‌ی مۆنالیزا له دوو وێنه‌ی جیاواز پێكدێت، مۆنالیزا و وێنه‌كێشه‌كه لیۆناردۆ دا ڤێنجی، كه مۆنالیزا دڵخۆشه و لیۆناردۆ دا ڤێنجی دڵته‌نگه.
مۆنالیزا یه‌كێكه له تابلۆ هونه‌رییه‌كانی وێنه‌كێشی ئیتالی لیۆناردۆ دا ڤێنجی، لیۆناردۆ ده‌ستی به كێشانی تابلۆی مۆنالیزا كردووه له ساڵی 1503بۆ 1506، له ئێستادا له مۆزه‌خانه‌ی لووڤر نیشان ده‌درێت له ژێر ناونیشانی تابلۆی "لیزا چیراندینی، ژنی فرانسیسكۆ دیل جیۆكۆندۆ".
زۆر كه‌س له‌و بڕوایه‌دان پێكه‌نینه‌كه‌ی مۆنالیزا لێڵ و ناڕوونه و به‌شێكی تریش ده‌ڵێن پێكه‌نینه‌كه‌ی به جوانی دیاره كه ئه‌مه‌ش دووبهرهكاییهتی خستووه‌ته نێوان زۆر له وێنه كێشانی دنیا، له دوای لیۆناردۆش به‌شێك له وێنه‌كێشان تابلۆكه‌یان له‌به‌ر ده‌گرته‌وه به دووباره كێشانه‌وه‌ی وێنه‌كه، ئه‌وه‌ش ھۆكارێك بوو بۆ ناسراوی تابلۆكه له ھه‌موو جیھان.