ده‌والی، بریتییه له‌گه‌وره بوونێكی به‌رده‌وامی بۆری خوێن كه له‌ژێر پێستدا دروست ده‌بێت و له‌شێوه‌ی كرمدایه و ه‌ه‌ندێك جار ڕه‌نگی (شین، په‌مه‌یی، مۆر) ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌م نه‌خۆشییه زیاتر تووشی ژنان ده‌بێت به‌راورد به پیاوان، له پیاوانیش پیاوانی پۆلیس به‌هۆی زۆر وه‌ستانیان به پێوه كه یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی تووش بوون به نه‌خۆشی ده‌والی تووش ده‌بن.
سه‌باره‌ت به نه‌خۆشییه‌كه و هۆكار و نیشانه و چاره‌سه‌ره‌كانی ده‌والی، دكتۆر محه‌مه‌د عه‌لی پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری بۆرییه‌كانی خوێن له‌و باره‌یه‌وه به "وشه" ی ڕاگه‌یاند، زۆر به پێوه وه‌ستان و ماندووبوونێكی زۆر هۆكارن بۆ دروست بوونی نه‌خۆشی ده‌والی یان قه‌ڵه‌وی و به‌هه‌مان شێوه زۆربه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن هه‌روه‌ها بوونی نه‌خۆشی له‌ناوسك یان حه‌وز بۆنموونه (لیمفه‌گرێكان، ڕه‌حم، گرێ له‌سه‌ر بۆرییه‌كانی ناوسك) ئه‌وانیش ئه‌گه‌ری دروست بوونیان هه‌یه به‌و نه‌خۆشییه.
زیاتر گوتی، نه‌خۆشی ده‌والی به‌شێوه‌یه‌كی ناشرین لای ئافره‌تان ده‌بینرێن كه‌له پێ و ده‌ستدا ده‌رده‌كه‌ون و چه‌ند جۆرێكی هه‌یه وه‌ك (لوله‌یی ژێرپێست) كه‌ئه‌م جۆره‌یان له‌ژێرپێستدا لولپێچییه وله شێوه‌ی كرمدایه و جۆری (لوله و ده‌مار) ئه‌مه‌ش لوله‌ییه و ده‌ماره‌كه ده‌ته‌قێت و جۆری (كێشانی ده‌مار) ده‌ماره‌كه ده‌كشێت به‌و جۆره لوله ده‌مار دروست ده‌كات و جۆری (ده‌والی برین) ده‌والیه‌كه كاتێك ده‌ته‌قێت ده‌بێت به برین له ژێرپێستدا هه‌روه‌ها جۆری ( خوێن به‌ربوون) ئه‌م جۆره‌یان مولوله خوێنه‌كان كاتێك ده‌ته‌قن ئه‌و كه‌سه تووشی خوێن به‌ربوون ده‌كات و (خوێن به‌ربوونی به‌رده‌وام) كه‌سه‌كه تووشی خوێن به‌ربوونێكی به‌رده‌وام ده‌كات و چاك بوونه‌وه‌ی زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت.
ئاشرای كرد كه ئه‌م نه‌خۆشییه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونیدا زیانی ده‌بێت به‌جۆرێك كه له‌هه‌ندێك كه‌سدا (1ملم) یان زیاتره به‌پێی گه‌وره‌بوونیشی ئازار دروست ده‌كات، ئافره‌تانی دووگیان ده‌والیان تووش ده‌بێت، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر پێش دووگیانی (1ملم) بێت ئه‌وا له‌كاتی دووگیانی‌دا ڕێژه‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ (10ملم) ئه‌وكات كڵۆیه‌ك له‌خوێندا دروست ده‌كات و زیان به‌ته‌ندروستی دایك و منداڵه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت هۆكاره‌كه‌شی گه‌وره‌بوونی ڕه‌حمی دایكه له‌كاتی منداڵبوونیدا كه فشار ده‌خاته‌سه‌ر بۆری خوێن و به‌مه‌ش خوێن ناگه‌ڕێته‌وه له‌گه‌ڵ مانگه‌كانی دووگیانی‌دا ڕێژه‌كه زیاد ده‌كات.
خۆپاراستن و دووركه‌وتنه‌وه له‌خواردنی چه‌وری و شیرینی و حه‌پی رێگرتن له دووگیانی هۆكاره بۆ دووركه‌وتنه‌وه له تووشبوون به ده‌والی، بۆیه ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت زۆر به‌پێوه ڕانه‌وه‌ستیت و پێ خستنه سه‌رپێ زیانی ده‌بێت، نه‌شته‌رگه‌ری و ڕێگای لیزه‌ر یه‌كێن له چاره‌سه‌ره‌كانی ده‌والی.
به‌پێی ئامارێكی نافه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، %70 تووشبوانی ده‌والی ئافره‌تن و %10 بۆ 20 پیاوانن به‌مه‌یش ده‌ركه‌وتووه ڕێژه‌ی تووش بوون به‌و نه‌خۆشیه له‌ئافره‌تان زیاتره وه‌ك له پیاوان.
ده‌بێت هه‌مووان ئه‌وه بزانن كه بۆرییه خوێنهێنه‌ره‌كان ئاسایی زمانه‌یان تێدایه كه ڕێگه به به‌ره‌و پێشچونی خوێن ده‌دات، به‌ڵام ناهێڵێت به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام له باری تووشبوون به ده‌والیدا، زمانه‌كان كارایی له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و له ئه‌نجامدا خوێن به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه و به تێپه‌ڕبوونی كات خوێنهێنه‌ره‌كه له‌و شوێنه‌دا ده‌ئاوسێت و پێچ ده‌خوات. جگه له كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌ڕووی جوانكاری و ده‌روونییه‌وه، حاڵه‌تێكی به‌ئازاریشه و ڕێگه خۆشده‌كات بۆ توشبوون به چه‌ندان حاڵه‌تی ترسناكتر.
نیشانه‌كانی نه‌خۆشی ده‌والی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:
1- ئازار له قاچه توشبووه‌كه به‌تایبه‌ت دوای وه‌رزش و له شه‌واندا.
2- ده‌ركه‌وتنی خوێنهێنه‌ره‌كان كه شێوه‌یان وه‌ك كرمی خاكه (هه‌ڵاوساو و پێچخواردوو).
3- سووربونه‌وه و وشكبونه‌وه و خواران له پێستی ده‌وروبه‌ری خوێنهێنه‌ره‌كه، ئه‌وه‌یش له ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌ی پاشه‌ڕۆ له شانه‌كانیدا.
4- ئازار له قاچه تووشبوه‌كه كاتێك له‌پڕ ده‌جوڵێی یان هه‌ڵده‌ستیته پێ.
5- دره‌نگ گیرسانه‌وه‌ی خوێنبه‌ربوون له ده‌وورووبه‌ری ناوچه تووشبوه‌كه.
ئه‌م فاكته‌رانه‌ی خواره‌وه ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی ده‌والی زیاتر ده‌كه‌ن:
- ڕه‌گه‌زی ژن.
- فاكته‌ری بۆماوه *قه‌ڵه‌وی.
- سكپڕی.
- ته‌مه‌نی نائومێدی له ژناندا.
- چوونه ته‌مه‌ن.
- به‌پێوه وه‌ستان بۆ ماوه‌ی درێژ *به‌ركه‌وتنی زه‌بر به قاچ.
ڕێگاگرتن له تووشبوون به نه‌خۆشی ده‌والی:
هۆكارێك بوونی نییه به ته‌واوی رێگا بگرێ له تووشبوون به ده‌والیی، به‌ڵام باشكردنی كوالیتی بۆرییه‌كانی خوێن و به هێزكردنی تۆنی ماسووله‌كانی قاچ، ئه‌گه‌ری تووشبون كه‌م ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ش به جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێنمایانه ده‌بێ:
1- وه‌رزشی به به‌رنامه (پێنج رۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا).
2- رێكخستنی كێش و دووركه‌وتنه‌وه له قه‌ڵه‌وی.
3- خۆراكێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به ریشاڵه خۆراكییه‌كان.
4- به‌كارنه‌هێنانی پێلاوی پاژنه به‌رز.
5- به‌رزكردنه‌وه‌ی قاچه‌كان.
6- دووركه‌وتنه‌وه له راوه‌ستان و دانیشتنی دوور و درێژی بێ جووڵه.