پاشەكەوتی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە بڕیاری لەسەر درا

وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر شێوازی پاشكەوتی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان ڕێككەوتوون كە وەزارەتی پێشمەرگە خۆی پێداچوونەوە بكات بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و لیژنەی پێشمەرگەیش لە پەرلەمان دەڵێت، داوامان كردووە بەبێ‌ پاشەكەوت مووچەی پێشمەرگە بدرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 16ـی نیسان/ ئەپریل، بەهار عەبدولرەحمان بڕیاردەری لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لەلایەن وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پێشمەرگە لە پێداچوونەوە لە مووچەی پێشمەرگە ڕێككەوتوون كە وەزارەتی پێشمەرگە خۆی بە سیستەمێك پێداچوونەوە بكات.

بڕیاردەری لیژنەی پێشمەرگە دەڵێت، لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە قسەمان كردووە كە نابێت پێداچوونەوە بكرێت بە مووچەی پێشمەرگە، بەڵكو پێویستە مووچەی تەواوەتیان پێ بدرێت، بەڵام بەهۆی كەمی ئەو پارەیەی دانراوە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە ڕەنگە سیستەمی پێداچوونەوە بیانگرێتەوە.

بەهار ئاشكرای كرد كە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر پێدانی مووچەی پێشمەرگە قسەمان كردووە دەڵێن، هەفتەی داهاتوو ڕەنگە ئەو مووچەیە بدرێت.

لە 27ـی ئادار سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند كە پێداچوونەوە بە پاشكەوتی مووچەی دەكرێت و لە مووچەی 400 هەزار دینار هیچ پاشكەوتێك نایگرێتەوە و لە زۆرترین پاشكەوتیش لە %30 دەبێت جگە لە پلە باڵاكان.



وشە - رامیار جەواد


PM:08:31:16/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 5059 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌