سیسته‌می هه‌رسكردن به یه‌كێك له سیسته‌مه گرنگه‌كانی جه‌سته داده‌نرێت و به‌رپرسه له دابه‌شكردنی پێكهاته‌ی خۆراكی بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی جه‌سته، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بیت سیسته‌مێكی هه‌رسی ته‌ندروستت هه‌یه و بتوانێت هه‌موو جۆره خۆراكێك به باشی هه‌رس بكه‌یت، پێویسته رۆژانه گرینگی به‌خواردنی سێ‌و بده‌ی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
livestrong" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی سێ‌و ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌لایه‌ن پزیشكان و پسپۆڕانی بواری خۆراكه‌وه ئه‌نجام دراوه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه سێ‌و یه‌كێكه له باشترین میوه بۆ سیسته‌می هه‌رسی مرۆڤ و چالاك كردنی هه‌رس له گه‌ده‌دا، جگه له‌وه‌ش له كێشه‌كانی ریخۆڵه ناهێڵێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی سێ‌و برێكی زۆر پرۆتین و ماده خۆراكییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت له‌گه‌ڵ ڤیتامین C كه ئه‌م مادانه كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر باشتركردنی سیسته‌می هه‌رس له جه‌سته‌دا.
پزیشكان زیاتر روون كردنه‌وه ده‌ده‌ن له‌سه‌ر خواردنی سێ‌و و ده‌ڵێن، خواردنی سێ‌و له‌لایه‌ن ئه‌وه كه‌سانه‌ی كه تووشی قه‌بزی و ئازاره‌كانی ریخۆڵهبوون زۆر سوودبه‌خشه، چونكه ئه‌و پێكهاته‌ی كه له‌ناو سێودان كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر نه‌هێشتنی ئه‌و ژه‌هره‌ی كه ده‌بێته هۆی دروست بوونی قه‌بزی و ئازاره‌كانی ریخۆڵه، هه‌روه‌ها پزیشكان ده‌ڵێن باشتر وایه سێ‌و به توێكڵه‌وه بخورێت، چونكه زۆرێك له ریشاڵی خۆراكی له توێكڵی ئه‌م میوهیهدایه كه یارمه‌تی سیسته‌می هه‌رس ده‌دات.