سەنتەرێكی توێژینەوە تایبەت بە پرسە دیارەكان ئاشكرای دەكات كە لیستە عەرەبییەكان لە هەرێمی كوردستان هیچ كورسییەك بەدەست ناهێنن، كاندید كردنی كەسەكانیش لەسەر ئەو لیستانە بەمەبەستی دروستكردنی دڵەڕاوكێیە.
ئەمڕۆ دووشەم 16ـی نیسان/ ئەپریل، د. زانا عەبدولرەحیم بەڕێوەبەری سەنتەری بەدواداچوونی بۆ پرسە نیشتمانییەكان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوو بەدواداچوونێكی مەیدانی دەخەینەڕوو لەسەر لیستەكان لە شارەكانی هەرێمی كوردستان ئاستی دەنگەكانیان بە نزیك كراوەیی چەند دەبێت كە هاتنی لیستە عەرەبییەكان بەس بۆ دڵەڕاوكێییە.
بەڕێوەبەری سەنتەری بەدواداچوونی بۆ پرسە نیشتمانییەكان دەڵێت، لە هەموو شار و شارۆكەكان لە ڕێگای فۆڕمی ڕاپرسیی كە ئایا هاووڵاتییان دەنگ بەكوێ دەدەن ئێستە سەرقاڵی دەرهێنانی ئەنجامەكانین.
عەبدولرەحیم زیاتر گوتی، ئەوەی ئێمە كردوومانە زۆر زانستییە، چونكە هەموو شارۆكەیەك و شارەكان بەگوێرەی ژمارەی دانیشتوان فۆڕم دابەش كراوە ئەوەی ئێستە بۆمان ڕوون بۆتەوە تا ئێستە لیستە عەرەبییەكان هیچ كورسییەك لە شارەكانی كوردستان نابەن، لە چەند ڕۆژی داهاتوویشدا تەواوی ئەو بەدواداچوونە بڵاو دەكەینەوە.
لە 12ی ئایار هەڵبژاردنەكانی عێراق بەرێوە دەچێت كە لە هەرێمی كوردستان سێملیۆن و 144 هەزار و 730 دەنگدەر هەن و 25 قەوارە بەشدارن لە چوارچێوەی 19 حزب و چوار هاوپەیمانیو دوو كاندیدیتاك، هاوكات 357 كاندید نێرن و 146 كاندید ڕەگەزی مێن كە كێبڕكێلەسەر 46 كورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن.