مووچەی وەزارەتێك دابەش دەكرێت

:: PM:09:39:16/04/2018 ‌
سبەی سێشەم 17ی نیسان/ ئەپریل، مووچەی وەزارەتێكی تری حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت و دابەشكردنی مووچەیش بەردەوام دەبێت.

بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچە كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاو كراوەتەوە، سبەی سێشەم 17/4/2018 مووچەی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی دابەش دەكرێت.

بڕیاربوو سبەی مووچەی خاوەن پێداویستییەكانیش دابەش بكرێت، بەڵام دابەشكردنەكەی بۆ ڕۆژی یەكشەمی داهاتوو دوا خرا.

دابەشكردنی مووچە لە كاتێكدایە كە پێشتر حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاندبوو ئیتر مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابەش دەكات بەپێی ئەو داهاتەی كە دەگاتە دەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری هاوكات پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانیشی كەم كردەوە.
ماوەی چەند ساڵێكە بە چەند مانگێك جارێك مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەدرێت ئەوەیش بەهۆی تەنگژەی دارایی و بڕینی بودجە لەلایەن بەغداوە سەرباری هێرشی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و داگیركردنی چەندان بیرە نەوت كە داهاتی هەرێمی كوردستان بووە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم