شارەوانی پۆستەری چەندان كاندید لەناو دەبات

:: PM:09:57:16/04/2018 ‌
بەرپرسێكی شارەوانی ئاشكرای دەكات هەر تابلۆیەك لە شوێنی قەدەغەكراو هەڵواسرێت ئەوا جگە لە تۆماركردنی پێشێلكارییەكەی تابلۆكەیشی لادەبرێت و دەخرێتە شوێنی پاشماوەكانی شارەوانی.

ئەمڕۆ دووشەم 16ـی نیسان/ ئەپریل، مەریوان حاجی حسێن بەرپرسی لیژنەی بەدواداچوونەكانی شارەوانی بۆ پرسی هەڵبژاردنەكان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، هەر تابلۆیەك لە شوێنێكی هەڵە هەڵواسرێت ئەوا لەلایەن تیمەكانی شارەوانی لادەبرێت و سكاڵاش تۆمار دەكرێت.

ئەو بەرپرسەی شارەوانی گوتی، لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و كۆیە و ڕانیە ئەمڕۆ تیمەكانمان چەند تابلۆیەكیان كۆ كردووەتەوە و لە ئەگەری دووبارەكردنەوەی نووسراوێكیان پێ‌ پڕ دەكرێتەوە سەرجەم تابلۆكانیش لە شوێنەكانی شارەوانی كۆ دەكرێتەوە بۆ لەناوبردنی.

لە 12ی ئایار هەڵبژاردنەكانی عێراق بەرێوە دەچێت كە لە هەرێمی كوردستان سێملیۆن و 144 هەزار و 730 دەنگدەر هەن و 25 قەوارە بەشدارن لە چوارچێوەی 19 حزب و چوار هاوپەیمانیو دوو كاندیدیتاك، هاوكات 357 كاندید نێرن و 146 كاندید ڕەگەزی مێن كە كێبڕكێلەسەر 46 كورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن.



وشە - رامیار جەواد