به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی له عێراق دوێنێ دووشه‌م ئاشكرای كرد، واشنتن بڕی 75 ملیۆن دۆلاری ته‌رخان كردووه، بۆ دووباره ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی شنگال و ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، پاش ئه‌وه‌ی له كۆتایی ساڵی 2016 له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ته‌واوی ئه‌و ناوچانه هاتنه ڕزگار كردن.
جۆن هود جێگری باڵوێزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌میانه‌ی سه‌ردانێكی بۆ په‌رستگای لالشی كوردانی ئێزیدی به میدیاكانی ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی هاوكارییه‌كانی بۆ عێراق به مه‌به‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه و دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كان، بڕی 75 ملیۆن دۆلاری بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا ته‌رخان كردووه.
زیاتر گوتی، به‌هۆی داگیركردنی ئه‌و دوو ناوچه‌یه له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعش، وێرانكارییه‌كی زۆر بوونی هه‌یه و ژێرخانی ناوچه‌كه به ته‌واوی په‌كی كه‌وتووه، بۆیه له چوارچێوه‌ی خزمه‌تكردنی پێكهاته‌كانی عێراق و دووباره ئاسایی كردنه‌وه‌ی ژیان له ناوچه ڕزگاربووه‌كان، ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هاوكارییه‌ی پێشكه‌ش كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بێ له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كان.
شارۆكه‌ی شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌شێكن له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، شنگال له كۆتایی ساڵی 2015 به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕزگار كرا، ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وایش له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ كه له 17ی ئۆكتۆبه‌ری 2016 ده‌ستی پێ كرد ڕزگاركرانه‌وه.