سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی حزبوڵا له سووریا ڕایان گه‌یاند، هێزی به‌رگریی ئاسمانی ئه‌سه‌د، سێ مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانیان له حمس تێكشكاندووه، ئه‌مه‌ریكایش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه هیچ كرده‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌نجام دا بێ، ئه‌و سێ مووشه‌كه‌یش ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی دومه‌یر كراون، كه زۆرترین هێزه‌كانی ئێران و حزبوڵای لبنانی لێییه.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هێرشه‌كه شه‌وی ڕابردوو ئه‌نجام دراوه و وێنه‌ی مووشه‌كه تێكشكاوه‌كه كه شوێنه‌واری گوله‌ی پێوه دیاربوو له ته‌له‌ڤزیۆنی ناوخۆی سووریا بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و فڕه‌نسا ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی سووریا كرابوو وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هێرشی چه‌كه كیمیایییه‌كه‌ی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر شاری دۆمای سووریا و كوشتن و برینداربوونی چه‌ندان هاووڵاتی.
به‌ڵام ته‌له‌ڤزیۆنی ناوخۆیی سووریا ئاماژه‌ی به سێ مووشه‌كه‌كه نه‌داوه كه ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی دومه‌یر له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق كراوه، كه سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی حزبوڵا بڵاویان كردبووه‌وه.
سه‌رچاوه ئۆپۆزسیۆنه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه فڕۆكه‌خانه‌ی دومه‌یر بنكه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاسمانیی سه‌ربازی سووریایه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌سه‌د و حزبوڵا و میلیشیاكانی ئێران كۆنتڕۆڵ كراوه و هێرشه‌كان بۆ سه‌ر غۆته‌ی ڕۆژهه‌ڵات له‌و بنكه سه‌ربازییه‌وه پلانیان بۆ داده‌نرا و ئه‌نجام ده‌درێن.
هاوكات گوته‌بێژی پنتاگۆن له لێدوانێكدا ڕای گه‌یاند كه به هیچ شێوه‌یه‌ك چالاكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا نه‌بووه له‌م كاته و له‌م ناوچه‌یه.
تا ئێسته هیچ وڵاتێك به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و هێرشه‌ی بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی دومه‌یر به فه‌رمی ڕانه‌گه‌یاندووه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكایش هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه ڕه‌نگه وڵاتی سێیه‌م ده‌ستی له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه هه‌بێ.
گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیلیش له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه گوتی، ئێمه هیچ قسه و لێدوانێك له‌سه‌ر كرده‌ی سه‌ربازی له‌م جۆره ناده‌ین.