هه‌میشه ئاواتی من ئه‌وه بووه دنیا دوور بێ له شه‌ڕ و زۆرداری. هه‌موو به كۆمه‌ڵ بژین و هۆگری دووره‌په‌رێزی نه‌بین. هه‌ر به‌و ئومێده‌ش رۆمانی "مه‌رگی دراوسێ"م نووسی و بناغه‌ی ئه‌ده‌بی داركولییسمیم داڕشت، لێره‌دا به دڵ ده‌خوازم نووسه‌رانی دنیا به گشتی تێكه‌ڵ به‌م جووڵانه‌وه‌یه ببن و قه‌ڵه‌می خۆیان له‌و بواره‌دا وه‌گه‌ڕ بخه‌ن. له‌و په‌یماننامه‌یه‌دا هاوبه‌ش بن و ئه‌و رێچكه‌یه بگرنه‌به‌ر، چونكه ئه‌ده‌بیات پێویستی به په‌یماننامه‌یه‌كی ئاوا هه‌یه.
ده‌ستوور:
په‌یماننامه‌ی جووڵانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی داركولییسم بریتییه له‌و 10 بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه.
1-داواكاری بۆ به هێزكردن و په‌ره‌پێدانی دۆستایه‌تی له نێوان مرۆڤدا، خۆشه‌ویستی مرۆڤ و گیانداران و سروشت.
جووڵانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی داركولی به‌هێزكردن و په‌ره‌پێدانی ئاشتی دنیا به گرنگترین ئامانجی خۆی ده‌زانێ. هه‌روه‌ها بارودۆخی هه‌نووكه‌یی دنیا ئاڵۆز و مه‌ترسیدار هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ.
بۆ هه‌موو كه‌س ئاشكرایه گه‌وره‌ترین ته‌نگژه‌ی مرۆیی ئه‌مڕۆ دووره‌په‌رێزییه. ئه‌وه‌ش به‌هۆی دابڕان له دڵۆڤانی و خۆشه‌ویستییه‌وه دێته ئاراوه. دنیای ئه‌مڕۆ، بێحورمه‌تی و له دژیه‌ك راچوون. خۆخۆری و عه‌شیره‌تگه‌رایی. نایاسایی و تاكره‌وی. شه‌ڕ وه‌ختێ بێ مانا ده‌بێ ئه‌گه‌ر كه‌سێك كه‌سێكی تر بریندار بكات یان به هۆی شه‌ڕ له نێوان دوو كه‌س و گرووپێك خوێنرشتن بێته ئاراوه، ته‌نانه‌ت خۆپه‌رستیش به‌شێكه له به‌شه‌ڕهاتن له‌گه‌ڵ ئه‌موئه‌ودا، راستییه‌كه‌ی ته‌واوی شه‌ڕه گه‌وره‌كان له خۆپه‌رستییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن.
جووڵانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی داركولی دنیایه‌كی دوور له شه‌ڕ و خوێنرێژی ده‌وێ، واته دنیایه‌ك خۆپه‌رستی تێدا نه‌بێ. خۆدوور نه‌خستنه‌وه و یه‌كتركوژی تێدا نه‌بێ. له هه‌مبه‌ر ئه‌وانه‌دا دنیا پڕبێ له خۆشه‌ویستی و یه‌كتر خۆشویستن و ده‌ستی برایه‌تی بۆ یه‌كتر درێژكردن. نووسه‌رانی ئه‌ده‌بی داركولی بۆ په‌ره‌پێدانی ئاشته‌وایی له دنیادا ده‌نووسن، بێزارن، ئاژاوه و شه‌ڕ و كوشتن، مه‌حكووم ده‌كه‌ن و به نووسینه‌كانی خۆیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر هزر و ئاكاری خه‌ڵكی دنیا كاردانه‌وه‌یان هه‌بێ، تا ئه‌و جێیه‌ی خۆشه‌ویستی و ئاشتی دنیا په‌ره بسێنێ. جووڵانه‌وه‌كه به گشتی خه‌سار گه‌یاندن به مرۆڤ، سروشت و باقی گیاندارانی كێوی، دوور له پاك ره‌وشتی و پێچه‌وانه‌ی ویستی ئه‌و ده‌ژمێرێ. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه نووسه‌رانی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه له نووسینی خۆیاندا، خۆشه‌ویستی مرۆڤ له‌گه‌ڵ گیانداران و سروشت په‌ره پێ ده‌ده‌ن و بانگه‌وازی ئاشته‌وایی بۆ ده‌كه‌ن.
2-دنیا به ماڵی خۆمان بزانین:
نووسه‌رانی جووڵانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی داركولی له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م دنیایه بن خۆیان به به‌شێك له جیۆگرافیای تاییبه‌ت به‌م دنیایه نابه‌ستنه‌وه و سه‌رله‌به‌ری ئه‌م دنیایه به ماڵ و زێدی خۆیان ده‌زانن. چوارقوڕنه‌ی ئه‌م دنیایه به یه‌ك چاو ته‌ماشا ده‌كه‌ن و له دڵه‌وه خۆشیان ده‌وێ. له نووسراوی خۆیاندا له‌باره‌ی هه‌ر لایه‌كی ئه‌م دنیایه ئه‌گه‌ر به‌پێویستی بزانن وه‌ده‌نگ دێن. زمانی خۆیان به به‌رپرس ده‌زانن هاوار و بانگه‌وازی خه‌ڵكی دنیا بڵاو بكه‌نه‌وه.
3-دژ به ره‌گه‌زپه‌رستی و ده‌مارگرژی ئاینی:
جووڵانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی داركولی، به گشتی بیری ره‌گه‌زپه‌رستی و ده‌مارگرژی مه‌ترسیداری ئاینی به ناپه‌سند ده‌زانێ و له نرخ و بایه‌خی مرۆڤایه‌تی كه‌م ده‌كاته‌وه. جووڵانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی داركولی، ته‌واوی خه‌ڵكی دنیا، به هه‌موو ڕه‌نگێكه‌وه، ره‌گه‌ز، بارودۆخ و ئاینی جیاواز، له‌گه‌ڵ یه‌كتر یه‌كسان و به چاوێك سه‌یریان ده‌كات و رێز بۆ هه‌موویان داده‌نێ. نووسه‌رانی ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه له به‌رهه‌می خۆیاندا ره‌گه‌زپه‌رستی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و به دوور له ئاكاری مرۆیی ده‌ژمێرن. هاوكات هه‌وڵ ده‌دا هه‌موو لایه‌ك وریا بكاته‌وه هه‌ر چه‌شنه ده‌مارگرژی ئاینی كه ده‌بێته هۆی پێكهه‌ڵپڕژان له نێوان دوو ده‌سته‌دا، یان دووری كردن ده‌سته‌یه‌كی زۆریش بچووك له خه‌ڵكی دنیا، دوور له پاكڕه‌وشتی و به نامرۆڤانه‌ی ده‌زانێ.
4- دانه‌بڕان له ویژدان:
جووڵانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی داركولی باوه‌ڕی وایه، ویژدان ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتێكه پێویستی به دادوه‌ر نییه, بۆیه به ته‌رازووی ویژدان ئاكاری شیاو و نه‌شیاو هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ. نووسه‌رانی داركولیستی نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك به پێوه‌ری ئه‌موئه‌و وه‌ختێ له نێوان زۆربه‌ی خه‌ڵكدا لێكترازان دێنێته ئاراوه، بۆ وێنه شێوازه‌كان، ئاین، فه‌لسه‌فه و نه‌ریتی تایبه‌ت به هۆزه‌كان، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كێشه ئاڵۆزه‌كانی خه‌ڵك بكه‌ن و به كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌وان بیروباوه‌ڕی خۆیان بچه‌سپێنن. ئێمه بڕوامان وایه ویژدان ده‌توانێ باشترین زه‌ڕه‌بین بێت بۆ جیاكردنه‌وه‌ی باش له خراپه‌كان.
5- ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین:
نووسه‌رانی داركولییستی، ئازادی قه‌ڵه‌م به مافی خۆیان ده‌زانن و به هاسانی و به‌بێ جیاوازی له‌باره‌ی كه‌سه‌كان، حكوومه‌ت، ئاین، بیروڕا، هۆگری و داونه‌ریتی مه‌زنی خه‌ڵكی دنیا ده‌نووسن.
له بواری ده‌ربڕینی راستییه‌كان له هیچ له‌مپه‌ر و به‌رهه‌ڵستێكی دژ ناپرینگێته‌وه و نووسه‌رانی داركولیستی به ئاشكرا نووسراوی خۆیان له‌سه‌ر پاكه‌تی پۆسته و ناوی كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگی دنیا له كتێبه‌كانیاندا دێنن.
جووڵانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی داركولی له ده‌ربڕینی هه‌موو بابه‌تێك به‌و مه‌رجه‌ی تایبه‌ت بێ به په‌ره‌سه‌ندنی ئاشتی جیهانی و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی ژێرپێخراوی خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی دنیا له ده‌سته‌ی سته‌م و زۆرداران، یارمه‌تی ده‌دات و خۆنابوێرێ و ده‌ستی ئاواڵایه.
6- ئازادی به‌كارهێنانی مێتۆد و شێوازه‌كانی نووسین:
جووڵانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی داركولی به ئامانجی په‌ره‌سه‌ندنی یه‌كترویستی، دلۆڤانی، له‌خۆبوردوویی، یه‌كسانخوازی، دنیا به ماڵی خۆزانین، ئازادی بیر و ڕاده‌ربڕین و رووڕاستی، له‌ناو خه‌ڵكی دنیادا هاتووه‌ته ئاراوه، ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه بۆ شوێندۆزی و بۆ تێڕامانی دنیابینی نووسه‌ران له ده‌ستنیشانكردنی په‌یام و ناوه‌ڕۆك هزری ئه‌وان كار ده‌كات، بۆیه نووسه‌رانی جووڵانه‌وه‌كه له به‌كارهێنانی مێتۆد و شێوازی نووسینی رابردوو، ئێسته و داهاتوودا ئازادن. بۆ وێنه، ئه‌و نووسه‌رانه‌ی به شێوه‌ی شه‌پۆلانی زه‌ین یان سووریال و هه‌ر جۆرێكی ئه‌ده‌بی تر ده‌نووسن، ده‌توانن به قبووڵكردنی په‌یماننامه‌ی جووڵانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی داركولی، رێچكه‌ی نووسینی خۆیان بخه‌نه خزمه‌تی ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه له سه‌رله‌به‌ری شێواز و رێوشوێنی نووسینی رابردوو، ئێسته و داهاتوو كه‌ڵك وه‌رده‌گرن و په‌یماننامه‌ی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه ته‌نیا تایبه‌ته به بابه‌ت و په‌یامی كتێبه‌كان.
7- ره‌خنه‌گرتنی بوێرانه:
نووسه‌رانی داركولیستی له به‌رانبه‌ر ره‌خنه‌دا دڵفراوانن، یه‌كێك له رێبازه‌كانی تایبه‌تی جووڵانه‌وی ئه‌ده‌بی داركولی له ره‌خنه‌ی كرداری ناڕه‌وای مرۆڤ، ئه‌وه‌یه كه راسته‌وخۆ ناوی كه‌سه‌كان له كتێبه‌كاندا ده‌نووسێ و به وریایییه‌وه، له كاتی ره‌خنه‌گرتن له‌وان، جنێویان پێ ده‌دا. نووسه‌رانی ئه‌ده‌بی داركولی له وه‌ختی ره‌خنه‌گرتن له نابار، ئازادن جنێویان پێ بده‌ن. ئێمه بۆ پشتیوانی له راستی، یه‌كسانی و مافی مرۆڤ، زمانی زبر ده‌خه‌ینه كار، چونكه ده‌مانه‌وێ دیكتاتۆر و تاوانكارانی گه‌وره، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی هێز و ده‌سه‌ڵات و بانگه‌شه‌ن، رووخسار و ده‌مامكی بێ ئازاری له خۆیان نیشان ده‌ده‌ن و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كوێرانه هه‌ڵده‌فریوێن، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كوێرانه فریویان خواردووه، به سانایی نووسینی كتێبێك ده‌خه‌ینه به‌ر تیغی ره‌خنه و تڕ‌ۆیان ده‌كه‌ین.
نووسه‌رانی ئه‌ده‌بی داركولی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن ئه‌ده‌بیات ده‌بێ به‌بێ ترس قسه بكات. له رۆمانی "مه‌رگی دراوسێ"دا كه ده‌سپێكی جووڵانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی داركولییه، ده‌توانی بڕگه‌كانی په‌یماننامه‌ی جووڵانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی داركولی به به‌ڕێوه‌براوی ببینی. له‌و رۆمانه‌دا «هێری ترۆمێن» سه‌رۆك كۆماری ئه‌وسای ئه‌مه‌ریكا، وه‌ختێ ئه‌و وڵاته هێرشی ئه‌تۆمی كرده سه‌ر ژاپۆن، ره‌خنه‌ی لێ گیرا. له به‌شێكی رۆمانه‌كه‌دا ده‌بینی: سیاسه‌ت چه‌نده پیسه! سه‌رۆك كۆماری میله‌تێك له كاتێكدا نیوه‌ی هۆشی لای ماڵێیه بچێته‌وه سمت و ساتی ژنه‌كه‌ی له باوه‌ش بگرێ، فه‌رمانی شه‌ڕێك ده‌رده‌كات، هه‌ر به بای خه‌یاڵیدا نایه‌ت چه‌نده خه‌ڵكی بێ‌تاوان ده‌كوژرێن. دوای ده‌رچوونی ئه‌و فه‌رمانه، فه‌رمانده‌رانی شه‌ڕ به‌بێ راوه‌ستان فه‌رمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له ئاكامی ئه‌و شه‌ڕه بكه‌نه‌وه، یان ئه‌گه‌ر ئاگاداریشیان هه‌بێ به‌بێ گوێدان، ئه‌و ده‌ستووره به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
(رۆمانی مه‌رگی دراوسێ، محه‌مه‌د ره‌زا نه‌زه‌ری داركولی. نشر كتاب لۆس ئه‌نجلۆس 2014)
8- له خۆبوردوویی:
جووڵانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی داركولی باوه‌ڕی وایه رازی په‌ره‌پێدان و به‌رده‌وامی دۆستایه‌تی سه‌رچاوه‌ی له دڵفراوانی و له خۆبوردووییدایه. چونكه كولتووره‌كان، باوه‌ڕ، به‌رچاوو رووبه‌ری بیر و هزری خه‌ڵك جیاوازن. لێره‌وه گرنگه بۆ پێوه‌ندی سه‌قامگیری دۆستایه‌تی فێری له خۆبوردوویی بین. نووسه‌رانی جووڵانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی داركولی له خۆبۆردوویی به هه‌ند ده‌گرن و ده‌زانن له نووسراوه و به‌رهه‌می خۆیاندا به گرنگی بینوێنن.
9-رووڕاستی:
زه‌رده‌شت، په‌یامهێنه‌ری ئێرانیان فه‌رموویه‌تی: رێ له دنیادا یه‌كێكه و ئه‌و رێیه‌ش راستییه.
جووڵانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی داركولی هۆی شه‌ڕه‌كان، تاوان، ملهوڕی و نایه‌كسانی له دنیادا به پشتكردن له راستی، ده‌زانێ، به‌و مه‌رجه‌ی خه‌ڵك به رووڕاستی یه‌كتر بدوێنن، به‌بێ هیچ گرفتێك كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و حه‌ساوه‌یی ده‌چێت. به‌داخه‌وه خه‌ڵكی ئه‌م دنیایه له راستی دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه. ئێمه ته‌نیا رێی حه‌سانه‌وه‌ی دنیا له راستیدا ده‌بینین و سه‌رله‌به‌ری رێیه‌كان دوور له راستی به هه‌ڵه و چه‌واشه ده‌زانین. بۆیه نووسه‌رانی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه له نووسراوی خۆیاندا راستییه به‌ر پێواره‌كان به‌وپه‌ڕی ئازایه‌تییه‌وه ده‌رده‌بڕن و بانگه‌واز بۆ گرنگی ئه‌وپه‌ڕی راستی ده‌كه‌ن.
شیاوی باسه له‌و په‌یماننامه‌یه‌دا، مه‌به‌ست له راستی گرنگ، ریالیسم نووسین نییه، به‌ڵكو نووسه‌ران ده‌توانن له چوارچێوه‌ی چیرۆكی سووریالیستی، سه‌مبولیستی و یان ریالیسمی جادوویش به راستی بنووسن و بانگه‌واز بكه‌ن.
10-یه‌كسانی مرۆڤ:
جووڵانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی داركولی مرۆڤ به گشتی له بواری مافی ژیاندا له‌گه‌ڵ یه‌ك به یه‌كسانی ده‌بینێ. هه‌روه‌ها له حه‌ژمه‌ت بارودۆخی ناله‌باری خه‌ڵكی هه‌ژاری دنیا، وه‌زاڵه هاتووه. بۆ ده‌بێ له وڵاتگه‌لێك خۆشبژێوی زۆر و زه‌وه‌ند بێت، له حاڵێكدا له رۆژدا هه‌زاران نفووس له خه‌ڵكی دنیا له برسان ده‌مرن؟ جووڵانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی داركولی راپه‌ڕیوه و ده‌یه‌وێ پشتیوانی له خه‌ڵكی هه‌ژار و بێ به‌شه‌كان بكات. ده‌بێ دنیا به‌ره‌و هاوسه‌نگی بچێت! نووسه‌رانی داركولیستی بۆ پشتیوانی له مافی یه‌كسانی و مرۆیی، خه‌ڵكی بێبه‌شی دنیا چیرۆك و رۆمان ده‌نووسێ و ژیانی دڵته‌زێنی ئه‌وان ده‌خاته روو، تا دنیاخۆران سه‌ری شه‌رمه‌زاری به‌ر بده‌نه‌وه و وه‌بیریان بێته‌وه سه‌رله‌به‌ری خه‌ڵكی دنیا له‌گه‌ڵ یه‌كتر یه‌كسانن و پاژی بنه‌ماڵه‌یه‌كن. ئه‌و كه‌سانه‌ی نازانن ده‌بێ فێریان بكه‌ین. ته‌واوی ئه‌و خه‌ڵكه حه‌قیان به‌سه‌ر یه‌كتره‌وه هه‌یه.
جووڵانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی داركولی ده‌یه‌وێ شیعره به‌ناوبانگه‌كه‌ی سه‌عدی شیرازی به گوێی دنیا بگه‌یه‌نێ كه ده‌ڵێ:
تۆره‌مه‌ی ئاده‌می له یه‌ك له‌شولارن
له گه‌وهه‌رێكن كری كردگارن
ئه‌گه‌ر به‌شێكی ئازار ببینێ
بۆ هیچ به‌شێكی ئارام نامێنێ
وه‌ختێ به خه‌می كه‌سێك نه‌زانی
زۆر حه‌یفه ئه‌گه‌ر بڵێن ئینسانی.
وه‌بیرهێنانه‌وه:
په‌یماننامه‌ی جووڵانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی داركولی له‌و 10 خاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌دا، رۆمانی مه‌رگی دراوسێ، بۆ به‌فه‌رمیكردنی ئه‌و په‌یماننامه‌یه، بۆ نووسه‌ران و ره‌خنه‌گرانی ئه‌ده‌بیم نووسیوه و 10 بڕگه‌ی په‌یماننامه‌كه له‌ودا له‌به‌رچاو گیراوه و راستییه‌كه‌ی ئه‌و رۆمانه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ جووڵانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی داركولی.
ئه‌و رۆمانه له‌لایه‌ن بڵاڤۆكی شه‌ریكه‌ی كتێبی لۆس ئه‌نجلۆس چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه.
به ئومێدی ئاسووده‌یی و ئاشتی و سه‌قامگیری بۆ خه‌ڵكی دنیا.
محه‌مه‌د ره‌زا نه‌زه‌ری داركولی
ئێران- تاران- به‌هاری 2015.
وه‌ڕگێڕانی: سه‌ڵاح نیساری