به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا و هاتنی بارسته هه‌وایه‌كی نیمچه سارد ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان له نێوان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 27 پله و نزمترین پله‌یش نۆ پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی چوارشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان له نێوان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، له دهۆك ئاسمان له نێوان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، له هه‌ندێ ناوچه‌ی شاخاوی نیمچه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 28 پله و نزمترین پله‌یش نۆ پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.