دانیشتووانی ناوچه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا، سكاڵایان له‌سه‌ر قازێك تۆمار كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ده‌نگه به‌رز و هه‌ڵسوكه‌وته سه‌یره‌كانییه‌وه ته‌واو بێزاری كردوون و خه‌ریكه به ده‌ركردنیان ده‌دات.
ماڵپه‌ڕی
RT بڵاوی كرده‌وه كه له ناوچه‌ی دی باری سه‌ر به ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مه‌ریكا، قازێك دانیشتووانه‌كه‌ی بێزار كردووه و خه‌ریكه به هۆیه‌وه واز له شوێنی نیشته‌جێبوونی چه‌ند ساڵه‌یان ده‌هێنن و بۆ قازهكهی چۆڵ ده‌كه‌ن.
له هه‌واڵێكدا كه میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته ئاماده‌یان كردووه، جێنیفه‌ر جیسۆل یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی قازه‌كه بێزاری كردووه، ڕوونی كرده‌وه كه ئه‌م قازه له ئاژه‌ڵێكی سروشتی ناچێ، كاتی خه‌وتن ده‌نگی به‌رز ده‌كاته‌وه بێزاریان ده‌كات، هه‌ر كات بیه‌وێ په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كان ده‌شكێنێت، هێرش ده‌كاته سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كان، ڕاوی منداڵ ده‌نێت و ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌ترسێنێت كه له شوێنی چاوه‌ڕوانی پاس وه‌ستاون.
ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ش ته‌واوی دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ی بێزار كردووه، بۆیه داوا ده‌كه‌ن به زووترین كات لیژنه‌ی پاراستنی ئاژه‌ڵداری بێن و بیبه‌نه لای خۆیان، چونكه به ڕاستی بێزاری كردوون و توانای به‌رگه‌گرتنی ئه‌و هه‌موو به‌زمه‌ی قازهكهیان نه‌ماوه.