دوای ئه‌وه‌ی كلۆی خوشكی كیم كارداشیان منداڵه‌كه‌ی سكی هێنایه دنیاوه، ناوێكی سه‌یری لێ نا و ته‌واوی میدیاكانی تووشی سه‌رسامی كردووه.
كلۆی كارداشیان پێشكه‌شكار، ژنه بازرگان و مۆدێلی ئه‌مه‌ریكی، له خێزانێكی به‌ناوبانگ هاتووه‌ته دنیا، دوای ئه‌وه‌ی به سكپڕی له مێرده‌كه‌ی جیا بووه‌وه، منداڵه‌كه‌ی هێنایه دنیا و ناوێكی سه‌یری لێ نا.
كلی كچه‌كه‌ی ناو نا تر‌و true، به مانای "ڕاستی"، ئه‌مه‌ش هه‌واداران و میدیاكانی سه‌رسام كرد، سه‌رسامییه‌كه‌ش له‌به‌ر هه‌ڵبژاردنی ناوه‌كه‌ی نه‌بوو، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه تر‌و ناوی خه‌سووی بووه.
ڕاسته كلۆی كچه‌كه‌ی خسته سه‌ر ناوی خێزانی خۆی نه‌ك مێرده‌كه‌ی، چونكه له یاسای ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، ئه‌گه‌ر ژن و مێردێك له یه‌كتری جیا ببنه‌وه، منداڵ لای كامیان بێت، دێته سه‌ر ناوی ئه‌و، واته ناوی له كچه‌كه‌ی نا تر‌و تۆمسۆن.
میدیاكان تا ئێسته بۆیان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه كه ئایا كلۆی ناوی تروی به‌لاوه گونجاو و خۆش بووه بۆ كچه‌كه‌ی، یان ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بووه كه خۆشه‌ویستی ڕاستی خۆی بۆ دایكی مێرده كۆنه‌كه‌ی بسه‌لمێنێت و به‌م ڕێیه په‌یامێك به مێرده‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت، كارداشیانیش له‌مباره‌یه‌وه هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی تا ئێسته نه‌داوه.