كاتێك ناكۆكی و كێشه‌یه‌ك له نێوان هاوسه‌راندا ڕوو ده‌دات، هه‌ر كه‌سه و به پێی جۆری كێشه و كاتی شه‌ڕه‌كه، بۆ هۆكارێكی ده‌گه‌ڕێننه‌وه، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ته‌نیا یه‌ك هۆكار له پشت كێشه‌كانیانه‌وه هه‌یه، ئه‌ویش ساردبوونه‌وه‌یه.
به پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له زانكۆی ئادنبرهی سكۆتله‌ندا ئه‌نجام دراوه، زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ساردبوونه‌وه‌ی سۆزداری و پێوه‌ندیی سێكسی، تاكه هۆكاره بۆ تێكچوونی پێوه‌ندیی نێوان هاوسه‌ران و دروستبوونی كێشه له نێوانیاندا.
هه‌روه‌ها زانایان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند ڕاستییه‌كیان خسته ڕوو كه ئه‌مانه‌ن:
_ ساردبوونه‌وه ئه‌و ڕووه ناشیرین شاراوانه‌ی هاوسه‌ران ده‌رده‌خات كه پێشتر له پێناو یان له‌به‌ر خاتری یه‌كتر ده‌ریان نه‌خستووه.
_ زۆربه‌ی جار ژن و مێرد ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵی خۆشویستنی یه‌كترن، كاتیان نییه شه‌ڕ بكه‌ن و كێشه دروست بكه‌ن، به‌ڵام دوای ساردبوونه‌وه بێده‌نگی ده‌شكێنن و قسه‌ی ڕه‌قیش به یه‌كتر ده‌ڵێن.
_ كاتێك یه‌كێكیان له پێوه‌ندیی سێكسی بێزار و سارد ده‌بێته‌وه، لایه‌نه‌كه‌ی تریش بێزار ده‌كات، ئه‌مه‌ش وایان لێ ده‌كات بیانوو به‌یه‌كتر بگرن و هه‌ست به كه‌مته‌رخه‌می یه‌كتر بكه‌ن.
_ كێشه‌ی منداڵه‌كان و خه‌رجی ماڵ شه‌ڕ له نێوانیان دروست ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه پێشتر بواری قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م شته‌یان نه‌بووه، به‌ڵام ئێسته كه تاقه‌تی گه‌رموگوڕی پێوه‌ندییه‌كه‌یان نه‌ماوه، به زۆریش بێ بابه‌تی لابه‌لا گه‌رم ده‌كه‌نه‌وه و قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
_ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له یه‌كتر سارد بوونه‌ته‌وه، بێگومان هیچ نرخێكی خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان نامێنێت، به‌مه‌ش شه‌ڕ ده‌كه‌ن و ئاژاوه له‌ناو خێزانه‌كه‌یاندا ده‌نێنه‌وه.