دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن كۆ ده‌بێته‌وه به‌مه‌به‌ستی چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كۆریای باكور و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئۆن.
ئاژانسی
رۆیته‌رز له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌م شینزۆ ئابی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن به سه‌ردانێكی دوو ڕۆژه بگاته ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مه‌ریكا و له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆ ببێته‌وه بۆ گفتوگركردن له‌باره‌ی كۆریای باكور و پێوه‌ندییه بازرگانییه‌كه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین.
پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئابی و تره‌مپ له 15 مانگی ده‌سه‌ڵاتیدا به شێوه‌یه‌كی باش په‌ره‌ی سه‌ندووه، به‌ڵام تۆكیۆ ترسی هه‌یه له‌وه‌ی تره‌مپ بابه‌تی ته‌ناهی له‌گه‌ڵ بازرگانی ببه‌ستێته‌وه.
ئابی به‌ر له رۆیشتنی له تۆكیۆ به میدیاكانی ڕاگه‌یاند، دووپات له هاوئاهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ كۆریای باكور و هاوبه‌شیمان له بازرگانی ئابووری و هه‌روه‌ها پێوه‌ندییه به‌هێزه‌كه‌ی نێوانمان ده‌كه‌ینه‌وه.
هاوكات ئابی داوا له تره‌مپ ده‌كات كه كۆریای باكور واز له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بهێنێت كه ده‌توانێ بگاته تۆكیۆ و زیان به وڵاته‌كه بگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها داوای یارمه‌تی تره‌مپ ده‌كات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه ژاپۆنییانه‌ی كه له‌لایه‌ن پێۆنگ یانگ ڕفێنراون.