له گه‌شتێكی واشنتن بۆ تێكساس، منداڵێك له‌ناو فڕۆكه وێنه‌ی ئاسمان و هه‌وری به مۆبایله‌كه‌ی دایكی گرت، به‌ڵام دایكی وێنه‌ی شتێكی سه‌یری له وێنه‌كاندا دۆزییه‌وه.
كێری دیكی ئه‌و منداڵه حه‌وت ساڵانه‌یه، بۆ میدیاكانی ڕوون كرده‌وه كه كچه‌كه‌ی نه‌خۆشیی داونی له‌گه‌ڵدایه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه داوای هه‌رچییه‌ك بكات بۆی جێبه‌جێ ده‌كات و دڵی ناشكێنێت.
له‌م ماوه‌یه‌ی پێشوودا كه گه‌شتێكیان له واشنتنه‌وه بۆ تێكساس ئه‌نجام دابوو، داوای له دایكی كردووه مۆبایله‌كه‌ی خۆی پێ بدات و وێنه‌ی ئاسمان و هه‌ور له فڕۆكه‌كه‌وه بگرێت.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامییه، دایكه‌كه كه مۆبایله‌كه‌ی له منداڵه‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌ته‌وه، بینیویه‌تی منداڵه‌كه‌ی وێنه‌ی هه‌ندێك شتی سه‌یری گرتووه، یه‌كێك له وێنه‌كانیش دیمه‌نی مرۆڤێكی ته‌ڵخی پێشان داوه كه گومان ده‌كرێت فریشته‌ی ئاسمانی بێت، له‌سه‌ر شێوه‌ی مرۆڤ خۆی نیشان داوه.
وێنه‌كه دایكی منداڵه‌كه‌ی زۆر ترساندووه، له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌شی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، چه‌ندان جۆری جیاواز پێشبینی و قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام تا ئێسته ڕاستییه‌كه‌ی ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.