ئه‌مڕۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ تاوتوێكردنى كۆمه‌ڵێك بابه‌ت كۆ ده‌بێته‌وه كه یه‌كێكیان چاره‌سه‌ركردنى بابه‌تى خانووه بێ تاپۆكانه.
وه‌ك بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات بۆ تاوتوێكردنى كۆمه‌ڵێك بابه‌ت كه یه‌كێكیان پێوه‌سته به ژیانى ژماره‌یه‌كى زۆرى هاووڵاتییانى هه‌رێم، ئه‌ویش بابه‌تى خانووه بێ تاپۆكانه. جیا له‌و بابه‌ته‌ش، چه‌ندان بابه‌تى تر تاوتوێى ده‌كرێت.
به پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست" وشه" كه‌وتووه، جیا له قسه‌كردن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان، چه‌ند وه‌زاره‌تێكیش راپۆرتى خۆیان ده‌خوێننه‌وه، له‌وانه وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى بازرگانیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
بابه‌تى خانووه بێ تاپۆكان یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ى كه چه‌ندان ساڵه له كوردستاندا هه‌یه و ئه‌مه‌ش ده‌ركه‌وته‌ى كێشه‌ى نیشته‌جێبوونه كه ساڵانى رابردوو له هه‌رێمى كوردستان هه‌بوو، به‌رپرسانى حكوومه‌تى هه‌رێم چه‌ندان جار دووپاتیان كردووه‌ته‌وه كه له هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه‌دان.
هه‌رێمی كوردستان تا ئێسته‌یش به‌ده‌ست كێشه‌ی نیشته‌جێبوونه‌وه ده‌ناڵێنێ و خه‌ڵكێكی زۆر كرێچین، ئه‌و بواره‌یش هیچ یاسایه‌كی بۆ ده‌رنه‌كراوه و هه‌ر كه‌سێك و به ویستی خۆی نرخی خانوو و كرێی خانوو داده‌ڕێژێ، بێ ئه‌وه‌ی به وردی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ڕێكخرا بێ، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه له دوای 2003ه‌وه زۆرترین پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كران، به‌ڵام گرانی نرخ و خزمه‌تگوزارییه‌كانیان، نه‌یتوانیوه كۆتا به كرێچی و گرفتی نیشته‌جێبوون بهێنێت.