هەڵگرتنی میوە لە بەفرگردا كارێكی دروستە، بەڵام نابێت بۆ ماوەیەكی زۆر بمێنێتەوە، چونكە هەندێك میوە هەن هەڵگرتنیان لە بەفرگردا بۆ ماوەیەكی دیاریكراوە و ئەگەر لەو ماوەیە زیاتر بێت زیان بەلەش دەگەیەنێت و هیچ سوودێكی نامێنێت، بۆیە پێویستە پێش ئەوەی میوە بكڕیت بیر لە هەڵگرتن و ماوەی هەڵگرتنی میوەكە بكەیتەوە.
یەكەم: گێلاس، میوەیەكی بچووكی ڕەنگ سوورە لە ناوەندیدا ناوكێكی رەقی تێدایە لەكاتی كردنە بەفرگرەوە، ئەم ناوكە هەرچی ساردی بەفرگر هەیە ڕای دەكێشێت زیان بە ناوەوەی میوەكە دەگەیەنێت، بۆیە باشتر وایە لەكاتی كڕینیدا تەنیا چەند خولەكێك بكرێت بەفرگرەوە بۆ ئەوەی سوودەكانی لەدەست نەدات.
دووەم: خۆخ، بەهەمان شێوەی گێلاس بە ساردی زۆر زیان بەلەش دەگەیەنێت، بەهۆی بوونی ئەو ناوكە گەورەییەی كە تێیدایە بەشی ناوەوەی میوەكە تێك دەدات لە تام و ڕەنگدا، خۆخ هەتا كەمتر لە بەفرگردا بمێنێتەوە سوودێكی زیاتری دەبێت.
سێیەم: شووتی، خواردنی شووتی بە ساردی لەش فێنكیك دەكاتەوە، بەڵام شارەزایانی خۆراك دووپات لەوە دەكەنەوە، زۆر ساردبوون و هەڵگرتنی لە بەفرگر تەندروست نییە، چونكە بڕێكی زۆر لەو دژەئۆكسیدانە لەناو دەچن كە تێیدایە بەهۆی پلەی ساردی بەفرگرەوە، باشترە شووتی پێش قاش كردنی بكرێت بەفرگرەوە بەم شێوەیە زیانەكانی كەمترە.
چوارەم: فراولە، وەكو دەزانیت فراولە تەمەنێكی كورتی هەیە زوو تێك دەچێت و شل دەبنەوە، بۆیە باشتر وایە لە یەك رۆژ زیاتر هەڵنەگیرێت، بۆ ئەوەی لەش سوود لەهەموو ئەو پێكهاتانە وەربگرێت كە تێیدایە.
پێنجەم: سێو، بەهەمانشێوەی میوەكانی تر سێو لە پلەی ساردی زۆردا زیان بەلەش دەگەیەنێت و مانەوەی بۆ ماوەیەكی زۆر گازێك دروست دەكات كە پێگەیشتنی میوەكانی نزیك خۆی زیاد دەكات و كار لە تێكدانیان دەكات.
شەشەم: مۆز، شارەزایان دەڵێن مۆزی پێنەگەشتوو دەتوانرێت لە شوێنی گەرمدا گەشە بكات و پێ بگات، بەڵام مانەوەی مۆزی پێگەیشتوو لە بەفرگردا كارێكی باش نییە، چونكە ڕەنگی مۆز ڕەش دەكات و بەشی ناوەوەی زیاتر لینج دەبێت.
حەوتەم: لیمۆ، مانەوەی لیمۆ لە بەفرگردا بڕێكی زۆری تامەكەی لە دەست دەدات و باشترە لە پلەی گەرمی ئاسای ژور هەڵبگیردرێت.