پسووله‌ى ماركێته‌كان و لیژنه‌ى كڕینى فه‌رمانگه‌كان گه‌وره‌ترین ده‌رفه‌تی گه‌نده‌ڵین
پسووله‌ى دارایى له هه‌رێمى كوردستان، زۆرترین گه‌نده‌ڵى پێ ده‌كرێت و هیچ چاودێرییهكیش له‌سه‌ر چاپكردنى ئه‌و پسوولانه نییه. خاوه‌نى یه‌كێك له چاپخانه‌كانی هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت، چه‌ند پسووله‌ى دارایى هه‌بێت ده‌توانرێ چاپ بكرێت، به‌ڵام به‌شێك له‌و پسوولانه‌ى بۆ شوێنى دیارن، به‌پێى كۆدێكى دیاریكراو چاپ ده‌كرێن.
به‌پێى به‌دواداچوونێكى "وشه" ده‌ركه‌وتووه كه زۆرترین گه‌نده‌ڵى و دزى له فهرمانگهكانى حكوومه‌تى هه‌رێم له ڕێى پسووله‌ى خه‌رجى ماركێت و شوێنه‌كانى فرۆشتن ده‌كرێت، هاوكات تا ئێسته هیچ به‌دواداچوونێك له‌لایه‌ن داوده‌زگاكانى حكوومه‌ت نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ى كۆدێكى تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و پسوولانه دابنرێت، هه‌رچه‌نده پسووله‌كه دوو كۆپى له خۆى ده‌گرێت، به‌ڵام له زۆر شوێن ئه‌و كۆپییانه به‌كار نایه‌ن یان فڕێ ده‌درێن، ئه‌وه‌یش زۆر جار كێشه له دۆزینه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵییه‌ك یان گومان ده‌خاته سه‌ر كارى لیژنه‌كانى كڕین له فهرمانگهكانى حكوومه‌تى هه‌رێم.
له فه‌رمانگه‌كاندا به‌پێى لیژنه‌یه‌كى دیاریكراو مانگانه كه‌لوپه‌ل دێته كڕین كه به‌پێى به‌دواداچوونه‌كان به‌شێكى زۆر له فهرمانگهكانى كوردستان مانگانه كه‌سى ناو لیژنه‌كان ناگۆڕن، به‌ڵكو زۆرجار به شه‌ش مانگ جارێك هه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌مێننه‌وه، ئه‌وه‌یش ڕێخۆشكه‌ر ده‌بێت كه لیژنه‌كه له‌كاتى كڕین، گه‌نده‌ڵى بكات و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ فرۆشیارهكاندا بكات.
وشیار سه‌لام خاوه‌نى چاپخانه‌ى رۆشه‌ن، وردهكاریى چاپكردنى پسووله‌ى خه‌رجى بۆ "وشه" روون كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه كرد، چاپكردنى پسووله‌ى خه‌رجى هیچ رێپێدانێكى ناوێ، به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كى ئاسایى هه‌ر شوێن و مۆڵێك چه‌ند پسووله‌ى بوێت ده‌توانرێت بۆى چاپ بكرێت.
زیاتر گوتى، "هه‌ندێك شوێن ده‌یانه‌وێ كۆدێكى تایبه‌ت یان به‌پێى ریزبه‌ندى ژماره‌كان پسووله‌كان چاپ بكه‌ن و هه‌ر پسووله‌یه‌ك كۆد و ژماره‌یه‌كى له‌سه‌ر بێت كه ئه‌وه بۆ ئاشكرابوونى كۆپى یان ئه‌و لیژنه‌ى كڕینانهى پێ ئاشكرا ده‌بێت كه كه‌لوپه‌ل ده‌كڕن و دواتر زیاتر ده‌نووسن".
ڕوونى كرده‌وه كه ئاشكراكردنى گه‌نده‌ڵى له ڕێى پسووله‌وه زۆر ئاسانه، ته‌نیا ئه‌گه‌ر ناوى شوێنه‌كه و ئه‌و ژماره تهلهفۆنهى له‌سه‌ر پسوولهكهیه وه‌همى نه‌بێت، چونكه ئێسته حاڵه‌تى وا په‌یدا بووه كه ناو و شوێنى وه‌همى هه‌یه یان لیژنه‌ى كڕینى فه‌رمانگه‌كان خۆیان پسووله كۆپى ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌و لیژنه كڕینانهى دره‌نگ دره‌نگ له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانیانه‌وه ئه‌ندامه‌كانی دێنه گۆڕین.
وشیار نموونه‌ى ئه‌وه‌ى هێنایه‌وه كه لیژنه‌كانى كڕین زۆرترین گه‌نده‌ڵى و دزینى كه‌لوپه‌ل له ڕێى كڕینه‌وه ده‌كه‌ن، زۆرجاریش به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ فرۆشیاران پسووله‌كانى كڕین خۆیان پڕى ده‌كه‌نه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى دواتر له‌لایه‌ن به‌شی وردبینى دامه‌زراوه‌كانه‌وه جیا بكرێته‌وه.
لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له په‌رله‌مانى كوردستان داواكارن نموونه‌یه‌ك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ى گه‌نده‌ڵى كه به‌هۆى پسووله‌ى به‌تاڵ یان ساخته‌وه ده‌گیرێن، بدرێن به دادگا و بۆ ڕاى گشتی ئاشكرا بكرێن بۆ ئه‌وه‌ى ببێت به وانه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ى كڕین و فرۆشتن ده‌كه‌ن و پسووله‌ى به‌تاڵ ده‌ده‌ن به لیژنه‌كانى كڕین.
خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى په‌رله‌مانى كوردستان، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، چاودێرى نه‌كردنى پسووله‌ى كڕین و ڕێك نهخستنهوهى، یه‌كێكه له‌و پرۆسانه‌ى زۆرترین ده‌رفه‌تى گه‌نده‌ڵى ڕه‌خساندووه بۆ فهرمانگهكانى حكوومه‌ت، چونكه فه‌رمانگه‌كان له گۆڕینى لیژنه‌كانى كڕین چالاك نین.
زیاتر گوتى، هه‌ر پرۆسه‌یه‌ك پاره و ئاڵوگۆڕى تێدابێ، بێگومان گه‌نده‌ڵى تێده‌كه‌وێت و پێویسته چاودێرى له‌سه‌ر هه‌بێت، به‌ڵام به‌گوته‌ی خۆی "تا ئێسته ئه‌وه له كوردستان نه‌بووه".
"چاودێریكردنى پرۆسه‌ى كڕین و چاپكردنى پسووله، ئه‌ركى دیوانى چاودێرى دارایی هه‌رێمه، به‌ڵام ئه‌وان تا ئێسته به‌و ئه‌ركه‌ى خۆیان هه‌ڵنه‌ساون، ته‌نانه‌ت ئاگادارى ورده‌كارى چاپكردنى پسووله و لیژنه‌كانى كڕین نین". خه‌ڵه‌ف واى گوت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره داواى كرد ده‌زگاكانى چاودێرى نموونه‌یه‌كى گه‌نده‌ڵى له ڕێى پسووله‌وه ئاشكرا بكه‌ن تا ئه‌و كێشانه نه‌مێنێت كه به‌هۆى پسووله‌وه دروست بووه و دووپاتی ده‌كاته‌وه "گه‌نده‌ڵى زۆر له نێوان لیژنه‌كانى كڕین و ڕێك نهخستنهوهى پسووله‌ى كڕین هه‌یه".
فهرمانگهكانى چاودێرى و به‌دواداچوونى گه‌نده‌ڵى له هه‌رێمى كوردستان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ساخته‌كارى و ئه‌و پسوولانه‌ى كڕین هه‌یه كه به‌بێ هیچ چاودێرییه‌ك چاپ ده‌كرێن و فرۆشیاران به‌كارى دێنن.
موشیر ره‌شید ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی یاسایى له ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، هه‌ندێك پسووله‌ى حكوومى هه‌ن له یه‌ك شوێن چاپ ده‌كرێن و چاودێرییان له‌سه‌ره، به‌ڵام پسووله‌ى تر‌ى كڕین هیچ چاودێرییه‌كى چاپكردنى له‌سه‌ر نییه و تا ئێسته له هه‌رێمى كوردستان یه‌ك نه‌خراوه.
زیاتر گوتى، پسووله‌ى كڕین به‌رده‌وام گومانى گه‌نده‌ڵى لێ ده‌كرێت، چونكه تایبه‌تمه‌ندییه‌كه له نێوان كڕیار و فرۆشیارهكهدایه و به ئاسانى ده‌توانرێت ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر نرخه‌كان بكرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌و پسووله‌ى كهلوپهلهكهى لێ هاتووه‌ته كڕین، ڕێپێدانى هه‌بێت یان هیچ كۆد و ژماره ته‌له‌فۆنێكى له‌سه‌ر بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ڕاى گه‌یاند، "گه‌وره‌ترین كێشه ئه‌وه‌یه زۆرترین فرۆشیار پسووله‌ى به‌تاڵ ده‌ده‌ن به لیژنه‌ى كڕینى فه‌رمانگه‌كان و خۆیان پڕى ده‌كه‌نه‌وه" جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه "ئه‌وه تا ئێسته كۆنترۆڵ نه‌كراوه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ده‌ڵێت، به‌دواداچوون كراوه له‌سه‌ر كێشه‌ى پسووله‌ى كڕین له هه‌رێمى كوردستان، داوامان كردووه رێكخستنه‌وه بۆ چاپكردنى بكرێت، چونكه "پسووله‌ى كڕین به‌و جۆره‌ى هه‌یه متمانه دروست ناكات و رێى ئه‌نجامدانى گه‌نده‌ڵى هێشتووه‌ته‌وه".