مانچستەر سیتی 200 ملیۆن پاوەنی ئامادە كردووە

:: PM:12:24:17/04/2018 ‌

رۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد، سەرۆكایەتی یانەی مانچستەر سیتیی ئینگلیزی بڕیاریداوە 200 ملیۆن یۆرۆ بخاتە بەر دەستی پێپ گواردیۆلای راهێنەری یانەكەی تا لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستی یاریزانانی پێ بكات.

رۆژنامەكە جەختی كردەوە: یانەی مانچستەر سیتی كە ئەم هەفتەیە بەفەرمی بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزی، هەوڵ دەدات لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا بە كڕینی یاریزانانی هێڵی بەرگری و ناوەڕاست تیپەكەی بەهێزتر بكات تا بەرگری لە ناسناوی خولی ئینگلیزی بكات و جگە لەوەش بۆ وەرزی داهاتوو ناسناوی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا بەدەست بێنێ.

سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد: گواردیۆلا ناوی ئەو یاریزانانەی داوەتە بەرپرسانی یانەكەی كە لە هاوینی داهاتوودا هەوڵ بۆ گرێبەستكردنیان دەدەن كە ئەوانیش برێتین لە تۆماس لیمار، فرێد و جۆنیۆر و میشێل سێری و جولیان ڤیگێل و ریاز محرزن.

جێی باسە یانەی مانچستەر سیتی لە قۆناغی 8ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لەسەر دەستی یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی كرایە دەرەوە دوای ئەوەی بە ئەنجامی 1-5 گۆڵ لە یاریی چوون و هاتندا دۆڕا.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م