به‌پێى دوایین راپۆرت كه ئه‌مڕۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه، كۆریاى باكور و كۆریاى باشوور، تا ئێسته بۆ بابه‌تى یه‌ككگرتنه‌وه 655 دانوستاندنیان ئه‌نجام داوه و 360 كۆبوونه‌وه‌شیان له یه‌ك گوند بووه.
به پێى هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی
RT رووسى بڵاو كراوه‌ته‌وه، كۆریاى باكور و باشوور تا ئێسته 655 كۆبوونه‌وه‌یان بۆ یه‌كگرتنه‌وه ئه‌نجام داوه و 17 كۆبوونه‌وه‌ش وه‌ك ئاماده‌كاریى بووه بۆ دیدارى لووتكه.
له هه‌واڵه‌كه ئاماژه بۆ راپۆرتێكى وه‌زاره‌تى یه‌كگرتنى كۆریاى باشوور كراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌م وه‌زاره‌ته ژماره‌كه‌ى راگه‌یاندووه و وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ ده‌كرێت، 360 كۆبوونه‌وه له یه‌ك گوند بووه له بانمونجوم كه ده‌كه‌وێته سنوورى هه‌ردوولا.
له ساڵى 1991 دیدارى نێوان نوێنه‌رانى هه‌ردوو كۆریا له رێكخراوى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى له باره‌گاى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به یه‌كه‌م دیدار داده‌نرێت. بڕیاره له كۆتاى ئه‌م مانگه‌ش كۆبوونه‌وه‌ى تر ئه‌نجام بدرێت.
له سه‌ره‌تاى په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابردوودا، هه‌ردوو كۆریا كه‌وتنه جه‌نگى ناوخۆ، ئه‌مه‌ریكا پشتگیرى كۆریاى باشوورى ده‌كرد و یه‌كێتیى سۆڤیه‌تیش پشتگیرى به‌شى باكورى ده‌كرد.