به پێی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه ته‌كنه‌لۆجییه‌كانی چین كه له میدیاكاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ساڵی داهاتوو بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا تۆڕی 5G له چین دروست ده‌كرێت.
جێگری وه‌زیری ته‌كنه‌لۆجیا و زانیارییه‌كانی چین ئاشكرای كرد، به‌شێكی زۆری تۆڕه‌كانی وه‌ك China Unicom و China Mobile و China Telecom، له ساڵی 2019 بۆ 2020 تۆڕی بچووكی پێوه‌ندی دروست ده‌كه‌ن، كه له فریكوێنسی كورت و ناوه‌ند پێك هاتبن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان ڕوون كردووه‌ته‌وه، كه كۆمه‌ڵه پێشكه‌وتنێكی زۆر له تۆڕه‌كانی چیندا ده‌كرێت، ئه‌و 5G یه‌كێكه له‌وان و له سه‌ره‌تاكانی ساڵی داهاتوودا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پێشكه‌ش ده‌كرێن.
ئاشكرایه كۆمپانیای هواوی چینی، ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ر له ئێسته ئاشكرای كرد، مۆبایلێكی نوێ به‌رهه‌م دێنێت كه به تۆڕی 5G ئیش بكات، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م مۆبایل ده‌بێت له چین و دنیشدا له‌م شێوه‌یه دروست كرابێت، ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واو بووه و سه‌ره‌تای ساڵی 2019 نمایش ده‌كرێت.