كۆمپانیای هواوی هۆنه‌ر كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا به‌نیازه بۆ مانگی ئایاری ساڵی 2018 یه‌كێك له خێراترین و به‌هێزترین مۆبایله‌كانی بخاته بازاڕه‌كانی دنیاوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای هواوی هۆنه‌ر ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای هواوی هۆنه‌ری چینی بۆ ساڵی 2018 به‌نیازه مۆبایلێكی نوێی بخاته بازاڕه‌كانه‌وه به‌ناوی "Honor 10" ه‌وه، وه‌ك كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی پێ كردووه ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه به شێوازێكی زۆر جوان دیزاین كراوه و هێز و خێرایییه‌كی زۆری هه‌یه كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیاران.
به‌گشتی كۆمپانیاكه چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك داوه له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه و ده‌ڵێت، مۆبایله نوێكه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه پاترییه‌كی 3320 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه، به‌ڵام تائێسته باسی نه‌كردووه كه چه‌نده پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی20 مێگا پێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 24 مێگا پێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 5.50 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 1080 به 2280 پیكسڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه چوار گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی له 64 گێگابایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 256 گێگابایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.0 كار ده‌كات، به‌ڵام كۆمپانیاكه له‌باره‌ی نرخه‌كه‌ی هیچ روونكردنه‌وه‌ی نه‌داوه.