له ئه‌مه‌ریكا بازنێكی تایبه‌ت به ژنان دروست كرا كه بۆ له‌مه‌ودوا له هه‌موو هێرشێكی دز و كه‌سی خراپ ده‌یانپارێزێت و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه.
زانایانی زانكۆی ئالاباما، بازنێكیان به ناوی "بازنی پارێزه‌ر" دروست كردووه كه به شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو و زیره‌كانه كار ده‌كات، هه‌ر كات به‌كارهێنه‌ری بازنه‌كه چووه ناو دۆخێكی مه‌ترسیداره‌وه، ڕاسته‌وخۆ بازنه‌كه یه‌كێك ئاگادار ده‌كاته‌وه و داوای یارمه‌تییان بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی لێ ده‌كات.
ئه‌م بازنه شێوازی جه‌سته‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی و پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ی دیاری ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌شتوانێت به پێی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی بۆ كه‌سه جیاوازه‌كان، كه‌سایه‌تی لێبورده، ساده و هاروهاجی دیاری بكات.
له ڕێی بلوتووزهوه، بازنه‌كه به مۆبایلی خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه كۆنێكت ده‌بێت، هه‌ر كات حاڵه‌تێكی له ناكاویش ڕوو بدات، ڕاسته‌وخۆ ده‌نگێكی به‌رز له مۆبایله‌كه ده‌هێنێت و پێوه‌ندی به كه‌سه دیاریكراوهكانیش ده‌كات.
خاوه‌نی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش ئه‌وه‌ی ڕوون كرده‌وه كه مه‌رج نییه بازنه‌كه ته‌نیا بۆ ژنان به‌كار بێت، ته‌نانه‌ت خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كانیش ده‌توانن به‌كاری بهێنن و كه‌سی دیاریكراو له حاڵه‌تی ناته‌ندروستی و له‌ناكاویان ئاگادار بكه‌نه‌وه.