یه‌كێك له ئۆتۆمبێله به‌هێز و ناوازه‌كانی دنیا ئۆتۆمبێلی لیگزسه، كه كۆمپانیاكه‌ی بۆ ساڵی 2018 نوێترین جۆری خسته بازاره‌كانه‌وه به دیزاینێكی نوێ كه له خه‌یاڵ تێپه‌ریووه.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای لیگزس ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای لیگزس له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری" lexus gx 460" ی به‌شێوازێكی نوێ دیزاین كرد، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه دیزاین كردووه، كه بووته جێگای سه‌رنجی كریاران.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 540 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 5.7 لیترییه و هه‌شت پستۆنه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن حه‌وت گێره و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 52 هه‌زار و 155 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.