به فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆی عێراق هێزه‌كانی سوات له كه‌ركووك ده‌كشێنه‌وه و فه‌رمانی گرتن بۆ ئه‌فسه‌رێكی باڵای ئه‌و هێزه ده‌رده‌چێـت به تۆمه‌تی تێوه‌گلانی له‌گه‌ڵ گرووپێكى تیرۆرستان له‌و شاره‌دا، ئه‌وه‌یش دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ڕۆژى یه‌كشه‌م 15ی نیسان/ ئه‌پریل، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له له‌ناو پێشه‌نگای ئۆتۆمبێله‌كانی كه‌ركووك له گه‌ڕه‌كی خه‌زرایـی ڕوویدا.
نه‌قیب سۆفیان له هێزی ئاڵتوونی عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی فه‌رمانی گرتن بۆ نه‌قیب "لوئه‌ی محه‌مه‌د ڕه‌زا" فه‌رمانده‌ی هێزی "سوات كه‌ركووك" و به‌شێكـ له‌كارمه‌نده‌كانی ده‌ركرا، به‌ڵام ئه‌وان پێشتر به فه‌رمانه‌كه‌یان زانیووه و هه‌ڵهاتوون له ده‌ستی یاسا.
به‌پێى زانیارییه‌كانى نه‌قیب سۆفیان ئێسته ئه‌و تۆمه‌تبارانه له سنوورى پارێزگارى سلێمانى له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه داڵده دراون.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی هێزی ئاڵتوونی زیاتر گوتی، به به‌ڵگه سه‌لمێنراوه كه ئه‌و نه‌قیبه ده‌ستی له تۆقاندن و دزیكردن و ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه له شاری كه‌ركووك هه‌بووه.
نه‌قیب (لوئه‌ی محه‌مه‌د ڕه‌زا) فه‌رمانده‌ی هێزی سواتی كه‌ركووك ئه‌فسه‌رێكی ناسراوی كورده له شاری كه‌ركووك ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته گه‌نجانی كوردی له شاری كه‌ركووك ده‌گرت و وێنه‌یانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كرده‌وه، وا ناسراوه كه نزیكه له لاهور جه‌نگى. نه‌قیب لوئه‌ى خاوه‌نی چوار باڵه‌خانه‌ی نایاسایی و دوو به‌نزینخانه‌یه له شاری كه‌ركووك كه به‌شێوه‌ى زیاده‌ڕۆى دروستى كردوون.
هه‌رچه‌نده هێزی سواتی كه‌ركووك سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه، به‌ڵام یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌رپه‌رشتی سه‌ربازی ئه‌و هێزه له شاری كه‌ركووك ده‌كات و به فه‌رمانی لاهور جه‌نگی ئه‌ركه‌كانیان له‌و شاره به‌رده‌وام ده‌كه‌ن.