شێنێ جوانه‌یه‌كه‌ی له‌ ده‌ست دا

شێنێ، ئه‌و كچه‌ مۆدێلسته‌ نوێیه‌ی به‌ جوانییه‌كه‌ی به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م توانی ببێته‌ كه‌سێكی دیار له‌ناو دنیای مۆدێلست و ناسناوی شاژنی سلێمانی لێ نراوه‌، به‌رده‌وامه‌ له‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.

دوای ئه‌وه‌ی شێنێ، نوێترین وێنه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ تیایدا له‌ جلوبه‌رگێكی سپی دایه‌، به‌هۆی خراپی له‌ كوالێتی جله‌كانی و ناشرینی له‌ مكیاژه‌كه‌ی ئه‌م جاره‌ هه‌وادارنی تووشی ڕه‌خنه‌یان كردۆته‌وه‌.

ئێسته‌ شێنێ وازی له‌ سه‌رجه‌م قسه‌كانی ڕه‌خنه‌ گران هێناوه‌ و به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنانه‌ی وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ی داوه‌ته‌وه‌ كه‌ نووسیبویان جوانییه‌كه‌ت له‌ ده‌ستداوه‌ و "پێستت ماندوو بووه‌".

شێنێ له‌ ساڵی 1994 له‌ شاری سلێمانی له‌دایك بووه‌، به‌شی شێوه‌كاری له‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كان ته‌واو كردووه‌، ئێسته‌ كاری فاشیۆن ده‌كات و توانیویه‌تی ناوبانگێكی باش په‌یدا بكات، ئه‌و ناسناوی شاژنی سلێمانی لێ نراوه‌.


وشە - محەمەد میران


PM:07:19:17/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 10321 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌