له توركیا ماوه‌یه‌كه گرنگییه‌كی زۆر به مریشكی ڕه‌شی ناسراو به "ئایام سیمانی" ده‌درێت، كه یه‌كێكه له گرانترین و به‌تامترین مریشكه‌كانی دنیا، نرخی هه‌ر دانه‌یه‌كیش دوو هه‌زار و 500 دۆلاره.
ئۆمیت ئۆگۆج وه‌ستایه‌كی كاشی توركه، له ناوچه‌ی هایرا بولۆ سه‌ر به تكیرداغ باكوری توركیا ده‌ژی، له‌گه‌ڵ ئیشه‌كه‌ی خۆیدا چوار مریشك و كه‌ڵه‌شێرێكی جۆری ئایام سیمانی به‌خێو ده‌كات، پلانی بۆ ئه‌وه داناوه كه له ئاینده‌دا گه‌شه‌یان پێ بكات و كێڵگه‌یه‌كیان بۆ دروست بكات.
ئه‌م پیاوه هێلكه‌ی مریشكه‌كانی ده‌فرۆشێت، هه‌ر هێلكه‌یه‌ك به 25 لیره‌ی توركی كه ده‌كاته حه‌وت دۆلار به خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ده‌فرۆشێت، هه‌ر مریشكێكیش له ساڵێكدا 70 بۆ 90 جار توانای هێلكه‌كردنی هه‌یه.
مریشكی ڕه‌ش سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی بۆ ئه‌نده‌نووسیا ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه ئێسته‌ش به مریشكی ئه‌نده‌نووسی ناو ده‌برێت، ناوی "ئایام سیمانییه كه ئایام به واتای مریشك و سیمانی به واتای ڕه‌ش دێت"، مریشكێكی په‌ڕوباڵ ڕه‌شه، ئێسكه‌كانیشی ڕه‌شن، هێلكه‌ی ڕه‌ساسی و خۆڵه‌مێشییه و خوێنه‌كه‌ی سوورێكی تێره، یه‌كێكه له به‌تامترین جۆره‌كانی مریشك.
به‌و هۆیه‌ی كه به پرۆتین و ئاسن ده‌وڵه‌مه‌نده، له چین، ئه‌مه‌ریكا، ئه‌نده‌نووسیا و خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی دنیا، دوای منداڵبوون به ژنی دووگیانی ده‌ده‌ن، وزه‌یه‌كی زۆری پێ ده‌به‌خشێت.