بڕیاری هاوسه‌رگیریی یه‌كێكه له قوڕسترین بڕیاره‌كانی مرۆڤ، چونكه نازانێت ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌یدات تا چه‌ند دروسته و كاته‌كه‌ی تا چه‌نده گونجاوه، له‌به‌ر ئه‌وه زۆرینه‌ی خه‌ڵك بڕیار له‌سه‌ر حه‌زه‌كانیان ده‌ده‌ن نه‌ك مێشك، ئه‌مه‌ش دووچاری هه‌ڵه‌یان ده‌كاته‌وه.
كاتێك له‌گه‌ڵ یه‌كێك هاوسه‌رگیری ده‌كه‌یت، باشتر وایه دڵنیا بیت له هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی خۆت و كه‌سه‌كه‌ش، بۆ ئه‌وه‌ی لێی په‌شیمان نه‌بیته‌وه و تووشی هه‌ڵه نه‌بیت.
ئه‌گه‌ر كاته‌كه‌ت گونجاو نه‌بێت و ئێسته بۆ هاوسه‌رگیریی باش نه‌بێت، ئه‌م نیشانانه‌ت پێوه دیار ده‌بێت كه ده‌یسه‌لمێنن كاتی تۆ بۆ هاوسه‌رگیری نه‌هاتووه و پێویسته دوای بخه‌یت:
_ بڕیاری تاكلایه‌ن ده‌ده‌یت: هه‌موو كه‌س حه‌ز ده‌كات خاوه‌نی بڕیاری خۆی بێت، ئه‌مه‌ش له زۆر كه‌سدا گه‌یشتووه‌ته پله‌ی له‌خۆباییبوون و سه‌یركردنی به‌رانبه‌ر به چاوی سووك، جا له‌به‌ر ئه‌وه تا تۆ به تاكلایه‌نه بڕیار بده‌یت و ڕای خۆت به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنیت و گیانی قبووڵكردنی قسه‌ی به‌رانبه‌ره‌كه‌ت نه‌بێ، به كه‌ڵكی هاوسه‌رگیری نایه‌یت.
_ باسی پاره‌ی له‌لا ناكه‌یت: ئه‌گه‌ر تا ئێسته متمانه‌ت به ئه‌و كه‌سه نییه كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت، نا‌توانیت له باره‌ی بڕ و چۆنیه‌تیی خه‌رجكردنی پارهكانتهوه ئاگاداری بكه‌یته‌وه، بێگومان دوای هاوسه‌رگیریش پێت ناكرێ و باشتره هه‌ر به‌ته‌نیا بژیت، چونكه ئه‌وه شتێك نییه ئیتر ته‌نیا پێوه‌ندی به خۆته‌وه هه‌بێت.
_ نهێنیت هه‌یه: مافی خۆته تایبه‌تمه‌ندی و ورده‌كاری ڕابردووت هه‌ر بۆ خۆت هه‌ڵگریت و باسی نه‌كه‌یت، به‌ڵام هه‌ندێك شتی تایبه‌تی و كه‌سی هه‌یه كه له‌وانه‌یه سبه‌ی كێشه‌تان بۆ دروست بكات، ناچاری به ئه‌و كه‌سه بڵێیت، چونكه دوای هاوسه‌رگیری كێشه‌كانتان ده‌بنه هی یه‌كتر و ده‌بێت ئاگای له ورده‌كارییه‌كانی بێت.
_ بیر له داهاتوو ناكه‌یته‌وه: ئه‌گه‌ر ته‌نیا خه‌یاڵ و هۆشت لای ئه‌م چه‌ند ڕۆژ، مانگ و ساڵه‌یه و هیچ بیرت له داهاتووت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه نه‌كردووه‌ته‌وه، باشتره دانیشیت و به بڕیارهكهتدا بچیته‌وه، چونكه هاوسه‌رگیری بۆ ته‌مه‌نێكه نه‌ك كاتێكی دیاریكراو و كورت.
_ جیابوونه‌وه لات شتێكی ئاسایییه: هه‌ندێك كه‌س كه هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن، زۆر به ئاسایی ده‌ڵێن گه‌ر نه‌گونجاین جیا ده‌بینه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه شتێكی هێنده ئاسان نییه، له‌وانه‌یه زۆر به توندی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی خۆت و هاوسه‌ره‌كه‌شت بكه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه ناچاری به قوڕسی بیر له جیابوونه‌وه بكه‌یته‌وه ئه‌گه‌ر نا جارێ هاوسه‌رگیری مه‌كه.
_ هاوسه‌رگیری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆت ده‌كه‌یت: ئه‌گه‌ر یه‌كێكی له‌و كه‌سانه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆت هاوسه‌رگیری ده‌كه‌یت، یان ده‌ته‌وێت شتێك به‌ده‌ست بێنیت و له هاوسه‌رگیری ده‌ستت ده‌كه‌وێت بۆیه ده‌یكه‌یت، باشتره نه‌یكه‌یت، چونكه هاوسه‌رگیری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاك نییه و ناچاری كه‌سێك هه‌ڵبژێری له‌گه‌ڵ ته‌واوی وردهكارییهكانتدا بگونجێت.