عێراق.. خانووی زێدەڕۆیی لەسەر شەقام دروست دەكرێ

:: PM:12:54:18/04/2018 ‌
لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی كەناڵی "عهد"ی عێراقی باس لە دروستكردنی خانووی زێدەڕۆیی لەسەر شەقامێكی سەرەكی گەڕەكێك دەكات و دووپات لەوە دەكاتەوە، ئەمە  هەست و ویژدانی نییە و ڕێ لە خەڵك دەگرێ و خانووی زێدەڕۆیی لەسەر شەقام دروست دەكات.

بێژەری كەناڵەكە دەڵێ، ئەو جۆرە زێدەڕۆیییەی ئێستە باسی دەكەن زۆر ناوازەیە لە عێراق، بینیومانە زێدەڕۆیی بۆ سەر یاریگا و نەخۆشخانە و قوتابخانەكان كراوە و خانوو لەسەر زەوی دابینكراو بۆ ئەو پڕۆژانە بەشێوەیەكی زێدەڕۆیی دروست كراوە.

لە بەشێكی تری قسەكانی دەڵێ، ئەگەر تۆ مسوڵمانی، ئەوا لە ئاینی ئیسلام چەندان جار دووپات لەوە كراوەتەوە، بەهیچ شێوەیەك ڕێ لە خەڵكی مەبڕن، هەروەها پەیامبەر ئاماژەی داوە كە لە خاكی مزگەوت كەم بكەنەوە بۆ ڕێ دروستكردن، ئەوەی لە وێنەكە دەیبینن خانوویەك بە زێدەڕۆیی لە ناوەڕاستی شەقامێك دروست كراوە و ڕێی تەواوی خەڵكی پچڕاندووە، ئەو ناوچەیەی پشت خانووەكە گریمان هەزار كەس نا، تەنیا 100 كەسی لێ بێ، ڕەوایە كەسێك بە تەنیا ئازاری 100 كەس بدات و ڕێیان لێ بگرێ و خانووی زێدەڕۆیی لەسەر شەقام دروست بكات؟

ئاماژە بەوەیش دەكات، ئەو كەسەی ئەم كارەی كردووە چ هەستێكی هەیە و چۆن دەتوانێ نوێژ لە ناو ئەو خانووە بكات، ئەمە لە ڕوویەكەوە، لە لایەكی تر چۆن دەكرێ حكوومەت تا ئەو ئاستە بێدەسەڵات و لاواز بێ، زۆر وێنەكەمان گەورە كرد دەگوترا ئەمە وڵاتێكی ترە، بەڵام نەخێر هیچ وڵاتی تر نییە و جیا لە عێراق لە هیچ وڵاتێكی تر شتی لەم جۆرە ناكرێ.




وشە - باز ئه‌حمه‌د