توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ ئاشكراى ده‌كات، مه‌به‌ستى چین له دروستكردنى ژێرخانى ئابوورى رێى ئاوریشمى نوێ، بۆ سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى و سه‌ربازیى خۆیه‌تى له دنیادا.
چه‌ند ساڵێك چین بایه‌خ به پڕۆژه‌یه‌كى ئابوورى و بازرگانى ده‌دات، كه به ناوى"رێى ئاوریشمى نوێ" ناسراوه، بۆ ئه‌م ئامانجه‌ش زیاتر له تریلیۆن دۆلارى خه‌رج كردووه، توێژینه‌وه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى كه دوێنێ بڵاو كراوه‌ته‌وه ده‌ریده‌خات مه‌به‌ستى چین ته‌نیا په‌ره‌پێدانى بازرگانى و ئابوورى نییه، به‌ڵكو ئامانجى تریشى هه‌یه.
گرووپى
"سى فۆر ئه‌ى دى ئێس" كه گرووپێكى توێژینه‌وه‌یه، نووسینگه‌كه‌ى له ئه‌مه‌ریكایه، ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێى له‌سه‌ر رێى ئاوریشمى نوێ بڵاو كردووه‌ته‌وه.
به پێى توێژینه‌وه‌كه سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى سه‌رۆكى ئێسته‌ى چین، ئه‌وه‌یه پێوه‌ندیى چین به ناوچه‌كانى باشوورى رۆژهه‌ڵاتى ئاسیا و ئه‌وروپا و ئه‌فریقا به‌هێز بكات، له‌رێى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى كه تۆڕێكه له رێگه‌وبان و به‌نده‌ر و رێى ئاسنى و وێستگه‌ى كاره‌با و چه‌ندان بوارى تر‌ى ژێرخانى ئابوورى.
ئامانجى سه‌ره‌كیش له‌مه دواى ئامانجه بازرگانى و ئابوورییه‌كه دێت، كه چین به تریلیۆن دۆلارى بۆ خه‌رج ده‌كات.
چه‌ندان ساڵه چین كار له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌كات كه به گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ى ئابوورى دنیا ده‌ناسرێت له‌لایه‌ن چین به "رێى ئاوریشمى نوێ" ناسراوه، چونكه چین رێى ئاوریشمى كۆنیشى هه‌یه كه مێژووه‌كه‌ى بۆ سێ هه‌زار ساڵ پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
رێى ئاوریشمى كۆنترین رێى بازرگانى دنیا بووه، به‌ر له سێ هه‌زار ساڵ زایین هه‌بووه و دواتر له سه‌رده‌مى گریك و رۆمانییه‌كان گه‌شه‌ى كردووه، له‌م رێیه‌دا چینییه‌كان له كۆندا ئاوریشمیان له سه‌رانسه‌رى دنیاى كۆن هاورده ده‌كرد، چونكه ئه‌وان یه‌كه‌م نه‌ته‌وه بوون توانییان په‌ره به ئاوریشم بده‌ن.
له ساڵى 1877 زاناى جیۆگرافیناسى ئه‌ڵمانى فریدیناندو ڤۆن ریچاتهۆڤن، ناوى نا "رێى ئاوریشمى". به پێى زانیارییه‌كانى مێژوونووسان، ئه‌م رێیه پێشتر له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ى هان له به‌شى باشوورى چین و به‌شى رۆژئاوا و ناوه‌ڕاستى ئاسیا دروست بووه، له‌گه‌ڵ هیند.
هۆكارى ناونانى رێیه‌كه به"ئاوریشم" ئه‌وه‌یه، ئه‌م رێیه ئاسانترین رێ بوو بۆ گواستنه‌وه‌ى ئاوریشم كه چینییه‌كان له سه‌رده‌مى حوكمڕانى بنه‌ماڵه‌ى تانگ په‌ره‌یان پێ دا و نهخشكارییان له شێوازى به‌رهه‌مهێنانى ئاوریشم ده‌كرد. له چه‌ندان شارستانیه‌تى جیاوازى وه‌ك شارستانیه‌تى گریكى و رۆمانى و ئیسلامى و هیندى كۆن، ئه‌م رێیه جیا له‌گه‌یاندنى شتومه‌كه بازرگانییه‌كان، رێیه‌كى گرنگ بووه بۆ بهیهكترگهیاندنى كولتووره جیاوازه‌كانى دنیا.
ئه‌م رێیه له سه‌رده‌مى كۆن و به‌سه‌رده‌مى نوێشه‌وه له سێ شاڕێى سه‌ره‌كى پێك دێت، هێڵى یه‌كه‌م له رۆژهه‌ڵاتى چینه‌وه به ئاسیاى ناوه‌ڕاست و رووسیا تێده‌په‌ڕێت و به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌چێت.
هێڵى دووه‌م له چینه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات به ناوه‌ڕاستى و رۆژئاواى ئاسیا و كه‌نداو تێده‌په‌ڕێت تا ده‌گات به ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست.
كه‌چى هێڵى سێیه‌مى دیسانه‌وه له چینه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و به باشوورى رۆژهه‌ڵاتى ئاسیا و باشوورى ئاسیا تێده‌په‌ڕێت تا ده‌گاته زه‌ریاى هیندى.
له‌م تۆڕه رێیه جیهانییه‌دا، چه‌ندان رێى ئاسنین و كه‌شتیوانى له سه‌رده‌مى نوێشدا فڕۆكه‌وانى له‌خۆ ده‌گرێت، به چه‌ندان دوورگه و به‌نده‌ر و وڵات تێده‌په‌ڕێت.
له ساڵى 2013 حكوومه‌تى په‌كین بڕیارى دا به شێوه‌یه‌كى سه‌رنجڕاكێش په‌ره به رێى ئاوریشم بدات و به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و كۆششه‌ى حكوومه‌تى په‌كین بۆ رێیهكهى ته‌رخان كردووه، وا ده‌كات رێى ئاوریشمى نوێ جێى سه‌رنجى هه‌موو وڵاتانى دنیا بێت و له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵیش ئیمانۆیل ماكرۆن كاتێك سه‌ردانى چینى كرد، له باره‌ى ئه‌و پڕۆژه‌یه به به‌رپرسانى چینى گوت، "هیواى ئه‌وه ده‌خوازین به رێى ئاوریشمییه‌وه، ئه‌وروپا بكه‌ن به هاوبه‌شى خۆتان له كارى ئابوورى و بازرگانى".
له ورده‌كارى پڕۆژه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، كه پرۆژه‌ى رێى ئاوریشمى نوێ ته‌نیا رێگه‌وبان نییه، به‌ڵكو ژێرخانێكى مه‌زنى ئابوورییه، هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانى گواستنه‌وه و بازرگانى له‌خۆ ده‌گرێت به هۆكاره‌كانى گواستنه‌وه و كاره‌با و ئینته‌رنێتیشه‌وه.