پله به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنى سیسته‌مى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له ساڵى 2016ه‌وه ڕاگیراوه و تا ئێسته‌یش به ده‌یان هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له هه‌رێمى كوردستان، واده‌ى پله به‌رزكردنه‌وه‌یان تێپه‌ڕیوه و پله‌كانیان بۆ به‌رز نه‌كراوه‌ته‌وه.
زیاتر له 700 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى كردارى له فه‌رمانگه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ن، به‌هۆى ڕاگرتنى پله به‌رزكردنه‌وه‌یش به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم تووشى كێشه بوون، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر پله‌كه‌یان به‌رز بكرایه‌وه، مووچه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌یان زیاتر ده‌بوو له‌وه‌ى ئێسته هه‌یه. سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى و ئابوورى له په‌رله‌مانى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، راگرتنى پله به‌رزكردنه‌وه نایاساییه و ناعه‌داله‌تى زۆرى دروست كردووه، هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران دووپاتى ده‌كاته‌وه كه پله‌ى هیچ فه‌رمانبه‌رێك نافه‌وتێت.
د. عیزه‌ت سابیر سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى كوردستان، به"وشه"ى گوت، راگرتنى پله به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌یه و ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، دواى چه‌ند ساڵێكى تر به‌هیچ شێوه‌ك چاره‌سه‌ر ناكرێت، چونكه له ئێسته‌وه سه‌تان فه‌رمانبه‌ر هه‌ن پله‌به‌رزكردنه‌وه ده‌یانگرێته‌وه و پله‌كه‌یشیان به‌رز نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره نموونه‌ى ئه‌وه‌ى هێنایه‌وه كه كه‌سێك ئه‌گه‌ر چوار ساڵ خزمه‌تى زیاتر بێت له كه‌سێكى تر و ئێسته به‌هۆى ڕاگرتنى پله به‌رزكردنه‌وه‌كه‌ى، تا هه‌تایه ئه‌م دوو كه‌سه وه‌ك یه‌ك پله‌كان ده‌بڕن و ئه‌وه‌یش ناعه‌داله‌تییه‌كى گه‌وره‌یه.
ڕوونی كرده‌وه كه داوایان له حكوومه‌ت كردووه ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، چونكه به‌رزنه‌كردنه‌وه‌ى پله‌ى فه‌رمانبه‌ران نایاساییه و حكوومه‌ت تا ئێسته بیانووى ئه‌وه دێنێته‌وه كه به‌هۆى ته‌نگژه‌ى دارایى و نه‌بوونى بودجه، ناتوانن كار به پله به‌رزكردنه‌وه بكه‌ن.
د. عیزه‌ت سابیر ڕاى گه‌یاند، حكوومه‌ت ده‌یتوانى پله به‌رزكردنه‌وه ڕانه‌گرێت و ئه‌و پاره‌ى بۆ فه‌رمانبه‌ران زیاد ده‌كرێ، پاشه‌كه‌وتى بكردایه وه‌ك ئه‌و مووچه‌ى كه پێشتر پاشه‌كه‌وتى ده‌كرد.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مان ئاماژه‌ى به لێكه‌وته نه‌رێنییه‌كانى ڕاگرتنى پله به‌رزكردنه‌وه كرد و دووپاتی ده‌كاته‌وه, "بڕیارى راگرتنى پله به‌رزكردنه‌وه لێكه‌وتى زۆرى نه‌رێنى ئابوورى لێ ده‌كه‌وێته‌وه و مافى فه‌رمانبه‌ران ده‌خورێت، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ناعه‌داله‌تى دروست ده‌كات له خزمه‌تى وه‌زیفه‌ى گشتیی و دڵسۆزى لاى فه‌رمانبه‌رى كه‌رتى گشتیی ناهێڵێت".
لاى خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، بۆ "وشه" رای گه‌یاند، له ماوه‌ى ڕابردوودا ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران داواى زانیارى كردووه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كاتى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یان هاتووه، به‌ڵام هیچ بڕیارێك نه‌دراوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبووه‌شێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه گوتى، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران حیساباتى ئه‌وه‌ى لایه كه چه‌ند كه‌س پله‌كانى به‌رز نه‌كراوه‌ته‌وه، بۆیه له ئه‌گه‌رى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره، ئه‌وه فه‌رمانبه‌ران ده‌گاته ئه‌و شوێنه‌ى كه ده‌بوو پله‌كه‌ى تا ئێسته وه‌ربگرتایه. هه‌روه‌ك دووپاتى كرده‌وه كه هیچ فه‌رمانبه‌رێك له پله به‌رزكردنه‌وه‌دا مافى نافه‌وتێت.
پله به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران چوار ساڵ جارێك ده‌بێت و به‌پێى پله‌ى كه‌سه‌كه ده‌ستكارى مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تى فه‌رمانبه‌ر ده‌كرێت كه له نزیكه‌ى 13 هه‌زاره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا ئه‌و كه‌سانه‌ى پله‌ى باڵایان هه‌یه و مووچه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان ده‌ستكارى ده‌كرێت.
د. فرسه‌ت سۆفى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، دووپاتى ده‌كاته‌وه كه ئێسته كاتى ئه‌وه‌یه حكوومه‌تى هه‌رێم پێداچوونه‌وه به‌و بڕیاره‌دا بكات و بۆ "وشه" ده‌ڵێت، كاتى ئه‌وه هاتووه حكوومه‌ت بڕیارى ڕاگرتنى پله به‌رزكردنه‌وه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
سۆفى له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا گوتى، حكوومه‌ت له ناچارى و به‌شێوه‌یه‌كى كاتى بڕیارى ڕاگرتنى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ده‌ركردووه و بڕیاره‌كه بۆ تا هه‌تایه نییه، به‌ڵام ئێسته ئومێد هه‌یه دوا به‌دواى په‌سه‌ندكردنى پڕۆژه‌ى چاكسازى له په‌رله‌مانى كوردستان بڕیارى ڕاگرتنى پله به‌رزكردنه‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتى، پله به‌رزكردنه‌وه و "ته‌رفیع و عه‌لاوه" مافێكى پارێزراوه و هه‌موو فه‌رمانبه‌ران ده‌گه‌نه‌وه شوێنى خۆیان، ئه‌وه‌ى كه ڕاگیراوه نایاسایییه و به‌هه‌ر فه‌وتانێك ده‌توانرێت سكاڵا له‌سه‌ر حكوومه‌ت تۆمار بكرێت.
هه‌رچه‌نده تا ئێسته هیچ بڕیارێك له‌باره‌ى ڕاگرتنى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ست وه‌زاره‌ته‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێم، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتیی له یه‌كێك له وه‌زاره‌ته‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێم بۆ "وشه" دڵنیایی ده‌دات كه ئه‌وانه‌ى كاتى پله به‌رزكردنه‌وه‌یان هاتووه، ژماره‌كه‌یان زۆر نییه و حكوومه‌ت ده‌توانێت ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبوشێنێته‌وه.
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی له وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاى گه‌یاند، ڕاسته پله به‌رزكردنه‌وه ڕاگیراوه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى كاتى پله‌كانیان تێپه‌ڕ بووه، ژماره‌یان زۆر نییه و حكوومه‌ت ده‌توانێت ئێسته ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
روونی كرده‌وه كه هیچ زانیارییه‌ك نییه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره، به‌ڵام ئێسته ئه‌و قورسایییه ئابوورییه به‌شێوه‌یه‌كى سه‌خت نه‌ماوه تا ئه‌و بڕیاره به‌رده‌وام بێت.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه ئاماژه‌ى به‌وه‌یش كرد كه ئه‌وانه‌ى پله‌كانیان نه‌دراوه‌تێ و كاته‌كه‌یان تێپه‌ڕیوه، بێگومان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیاره‌كه ده‌گه‌نه‌وه ئه‌و شوێنه‌ى كه چه‌ند ساڵى ڕابردوو ده‌بوو بیگه‌ن و حكوومه‌ت ناتوانێت مافى هیچ فه‌رمانبه‌رێك له‌وباره‌یه‌وه بخوات.