هونه‌رمه‌ندى عێراق فازڵ عه‌واد كه له ساڵى شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو، وازى له سیاسه‌ت هێناوه، خۆى كاندید كردووه و ده‌ڵى، "سته‌مى حكوومه‌ت له خه‌ڵك ناچارى كردم خۆم كاندید بكه‌م نه‌ك حه‌زم له سیاسه‌ت بێت".
هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق شتى سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ى زۆرى تێدایه، زۆر شت سه‌رنجى چاودێران راده‌كێشێ، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ى شته دزێوه‌كان، عێراقییه‌كان سه‌ریان سوڕما كاتێك بینییان فازڵ عه‌واد له ریزى كاندیده‌كان و له لیسته‌كه‌ى ئه‌یاد عهلاویدایه.
ئه‌وه‌ى حه‌زى له گۆرانى عێراقى كۆن بێت فازڵ عه‌واد ده‌ناسێ، ئه‌و خاوه‌ن چه‌ندان گۆرانى به‌ناوبانگه له‌وانه "ئه‌ى جوانى سۆمه‌رى" و "هه‌واڵ نییه" و "لێت ده‌پرسم".
جیا له جوانى گۆرانییه‌كانى، چه‌ندان هۆكار وا ده‌كات فازڵ عه‌واد له هونه‌رمه‌نده‌كانى نه‌وه‌ى خۆى كه نه‌وه‌ى حه‌فتاكانه جیا بكرێته‌وه، خاڵێك ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده بڕوانامه‌ى دكتۆراى له ئه‌ده‌ب هه‌یه و خاوه‌ن رۆشنبیرییه‌كى فراوانه، خاڵێكى تر جیا له هونه‌ر زۆر به‌ده‌گمه‌ن دیمانه‌ى ده‌كرێت و له راگه‌یاندن ده‌رده‌كه‌وێت.
دواى رووخانى رژێمى به‌عس و هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى حزبه شیعییه‌كان، فازڵ عه‌واد بۆ ساڵانێكى زۆر عێراقى جێ هیشت و له سلێمانى نیشته‌جێ بوو.
دواى هه‌موو ئه‌م رووداوانه فازڵ عه‌واد وه‌ك كاندید بۆ عێراقییه‌كان ده‌ركه‌وته‌وه، ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌تى له‌نده‌نى چه‌ند لێدوانێكى كورتى له فازڵ عه‌واد وه‌رگرتووه.
فازڵ عه‌واد له باره‌ى سیاسه‌ته‌وه ده‌ڵى، "من له شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو كاتێك شیوعییه‌كان و قهومییهكانى عێراق له ململانێى خوێناویدا بوون، وازم له سیاسه‌ت هێناو حه‌زیشم له سیاسه‌ت نییه".
له‌باره‌ى تایفه‌گه‌رییه‌وه ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌ڵێ، "من دایكم شیعه‌یه و باوكم سوننه‌یه، هیچ كاتێك هه‌ستى تایفهگهریم نه‌بووه، به‌ڵام ئێسته تایفه‌گه‌ریی له عێراق هه‌یه و ده‌بێت بوه‌ستێنرێت".
له‌باره‌ى نوورى مالیكى و عه‌بادیش ئه‌و پیاوه ده‌ڵێ، "هه‌ردووكیان پیاوى یه‌ك حزبن و جیاوازییان نییه".
فازڵ عه‌واد دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌و كاتێك بڕیارى داوه خۆى كاندید بكات، بۆ ئه‌وه نه‌بووه كه حه‌زى له سیاسه‌ت بێت، به‌ڵكو بۆ داكۆكیكردن بووه له خه‌ڵكى سته‌ملێكراو كه ئێسته له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه سته‌میان لێ ده‌كرێت.
له ساڵى 1942 فازڵ عه‌واد له شارى به‌غدا له دایك بووه، دكتۆراى له ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بى هه‌یه و له نه‌وه‌ته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو، به‌هۆى ئابڵۆقه‌ى ئابووریى سه‌ر عێراق و فشاره‌كانى عوده‌ى كوڕى سه‌دام، عێراقى جێ هێشت و ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك له لیبیا مامۆستاى زانكۆ بوو.