براندێكی به‌ناوبانگی دروستكردنی گۆره‌وی، نوێترین به‌رهه‌می له‌سه‌ر شێوه‌ی جامانی ڕه‌ش و سووری كورده‌واری خسته به‌رده‌ستی كڕیارانه‌وه، ئێسته ده‌فرۆشرێت.
براندی
FEAT Socksی ئه‌مه‌ریكی، كه براندێكی جیهانییه و تایبه‌ته به دروستكردنی ته‌واوی جۆر و ڕه‌نگه جیاوازه‌كانی گۆره‌وی، نوێترین به‌رهه‌می له‌سه‌ر شێوه‌ی جامانه‌ی ڕه‌ش و سووری كورده‌واری خسته بازاڕه‌وه.
ئه‌م گۆره‌وییانه هاوشێوه‌ی جامانه‌ی سوور و سپی، ڕه‌ش و سپی كورده‌واری له چوارگۆشه‌ی ورد پێكهاتوون، قوماشێكی زستانه‌ی هه‌یه و به یه‌كێك له جوانترین نموونه‌كانی گۆره‌وی ئه‌و برانده دانراوه.
برانده‌كه ساڵانه چه‌ندان جۆری جیاواز گۆره‌وی به‌رهه‌م ده‌هێنێت، به‌وه ناسراوه كه بیرۆكه‌ی ڕه‌نگ تێكه‌ڵكردنیان زۆر ئاسان بۆ دێت، له‌گه‌ڵ هه‌ر بۆنه و یادێكی گرنگی ساڵانه‌شدا، گۆره‌وی تایبه‌ت دروست ده‌كه‌ن و پێشكه‌شی به‌كارهێنه‌رانیانی ده‌كه‌ن.
گۆره‌وییه‌كه‌ی له شێوه‌ی جامانه دروست كراوه، سێ ڕه‌نگی هه‌یه، سوور، ڕه‌ش و ڕه‌ساسی، نرخی هه‌ر جووتێكیان 36 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، كڕیارێكی زۆریشی له‌و وڵاته‌دا هه‌بووه، بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێش دروست كراوه.