له زۆرینه‌ی وڵاتانی دنیا خواردنه‌وه‌ی تێكه‌ڵه‌ی ئاو و فراوله دیارده‌یه‌كی زۆر باوه، پسپۆران و توێژینه‌وه‌كانیش سووده گرنگه‌كانی خواردنه‌وه‌ی ده‌خه‌نه ڕوو و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، تینویه‌تی به زوویی له‌ناو ده‌بات و سیسته‌می به‌رگری به‌هێز ده‌كات و دژه ئۆكسید و ڤیتامینی زۆری تێدایه و له هاوین له جیاتی ئاوی ساردی زیانبه‌خش باشتره له‌تێك فراوله بخه‌نه ناو په‌رداخێك ئاوه‌وه و بیخۆنه‌وه.
تێ كردنی له‌تێك
فراوله له ناو په‌رداخی ئاو زۆر جیاوازه له دانانی له‌تی لیمۆ یان پرته‌قاڵ و میوه‌كانی تر، چونكه فراوله ناتوانرێ ماده‌ی دژه مێرووله و په‌ینی كیمیایی پێ بدرێ، بۆیه سووده‌كانی یه‌كجار زۆرن و به ته‌واوی جه‌سته پێویستی به‌م جۆره خواردنه‌وه‌یه.
له‌باره‌ی سووده گرنگه‌كانیشی پسپۆران ده‌ڵێن، دژه ئۆكسیدێكی زۆر به‌هێزه، له هاوین دا به‌هۆی زۆری تیشكی سه‌روه‌نه‌وشه‌یی زیانه‌كانی ئه‌و تیشكه له‌ناو ده‌بات، جیا له‌وه‌یش ڕێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامین Cی تێدایه ده‌بێته هۆی ڕێگری له گه‌شه‌ی به‌كتریا و ڤایرۆسی زیانبه‌خش له جه‌سته و سیسته‌می به‌رگری به‌هێز ده‌كات، دژه هه‌وكردنێكی به‌هێزیشه و هه‌موو جۆره هه‌وكردنێك له‌ناو ده‌بات، به تایبه‌ت هه‌وكردنی جومگه و گرێی شێرپه‌نجه‌یی و زیپكه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه بۆ ڕزگاربوون له قه‌ڵه‌ویش زۆر به‌سووده و جه‌سته شێ‌دار و فێنك ده‌كاته‌وه و سووده‌كانی زۆر زیاتره له خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد.