یه‌كێك له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایلی به‌هێز و ناوازه كۆمپانیای نۆكیایه، كه 27 ی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ به‌نیازه به‌هێزترین مۆبایل بخاته بازاڕه‌كانه‌وه، كه ده‌ڵێت ئه‌م مۆبایله نوێیه به‌شێوازێكی جیاواز دروست كراوه و له به‌رهه‌مه كۆنه‌كان ناچێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
gsmarena" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای نۆكیا ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای نۆكیا به‌نیازه ڕۆژی 27 ی مانگی نیسان نوێترین مۆبایل به‌ناوی "Nokia X" ه‌وه بخاته بازاڕه‌كانه‌وه، وه‌ك كۆمپانیاكه روونی كردووه‌ته‌وه و باسی له‌م مۆبایله ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌م مۆبایله نوێیه به‌شێوازێكی جیاواز و به‌هێز و به دیزاینێكی نوێ دروست ده‌كرێت كه ببێته ركابه‌ری مۆبایله‌كانی تر له دنیادا.
جگه له‌وه‌ش كۆمپانیاكه تا ئێسته‌ش له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله هیچ شتێكی نه‌دركاندووه و نرخه‌كه‌شی نه‌خستووه‌ته بازاڕه‌كانه‌وه و ئاشكرای نه‌كردووه، ته‌نیا ئه‌وه ده‌ڵێت كه ئه‌م مۆبایله یه‌كێكه له مۆبایله ناوازه‌كان و به‌هێزه‌كانی دنیا، هه‌روه‌ها كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و مۆبایله له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ئاشكرای كرد، مۆبایله‌كه‌ی تایبه‌تمه‌ندی و ته‌كنیكی زۆر پێشكه‌وتووی تێدا به‌كار هاتووه كه ده‌توانێت ململانێ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی وه‌ك سامسۆنگ و ئه‌پڵدا ئه‌نجام بدات.