پیاوێكی مه‌غریبی دوای ئه‌وه‌ی 35 ساڵ ژیانی هاوسه‌رگیری به‌رده‌وام بوو له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا، به خه‌یاڵی خۆی بووه‌ته خاوه‌نی نۆ منداڵ لێی، له پشكنیندا بۆی ده‌ركه‌وت كه نه‌زۆكه.
به پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی
لبنان24 و گشت میدیا عه‌ره‌بییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، پیاوێك ناپاكییه‌كی هێنده ناشیرینی له لایه‌ن ژنه‌كه‌یه‌وه لێ كراوه، كه له مێژوودا شتی وا ڕووی نه‌داوه و زۆر بووه‌ته جێی شه‌رمه‌زاری پیاوه‌كه و خێزانی ژنه‌كه‌ش.
ئه‌م پیاوه‌ی له میدیاكاندا باس كراوه، ماوه‌ی 35 ساڵه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ژنێكدا كردووه و له مه‌غریب ده‌ژیان، بوونه خاوه‌نی نۆ منداڵ و هه‌ر هه‌مووشیان له لایه‌ن پیاوه‌كه‌وه به‌خێو كرابوون.
دوای له‌دایكبوونی منداڵی نۆیه‌م، پیاوه‌كه هه‌ندێك گومانی له ژنه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕووی نه‌هات و ترسابوو تووشی شه‌رمه‌زاری بێت له‌و گومانه‌ی له ژنه‌كه‌ی كردووه، به‌ته‌نیا چووه لای پزیشك و هه‌ندێك پشكنینی كرد.
له ئه‌نجامی پشكنینه‌كاندا ده‌ركه‌وت، ئه‌م پیاوه 50 ساڵه نه‌زۆك بووه، واته پێش ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیریش بكات نه‌یتوانیوه منداڵ دروست بكات، به شێوه‌یه‌ك كه به ده‌رمان و چاره‌سه‌ری پزیشكیش چاره نه‌كرێت، كه‌چی باوكایه‌تی بۆ نۆ منداڵی ناشه‌رعی كردووه.
بۆیه پیاوه‌كه له ژنه‌كه‌ی جیا بووه‌وه، له دادگای مه‌غریبیش سكاڵای لێ كرد، دادگاش ئه‌م تاوانه‌یان خسته ڕیزی زینا و به پێی یاسای وڵات سزایان داوه.