پێگه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له ڕاپۆرتێكدا هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، شانه نووستووه‌كانی داعش و كۆبوونه‌وه‌ی چه‌كداران له ناوچه‌ی حه‌مرین گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ناوچه‌كه و ژیانی له خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری ئه‌و ناوچانه تاڵ كردووه، زۆرێك له خه‌ڵكی گونده‌كانیش له ڕووی لۆجستییه‌وه هاوكاری چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن و ئه‌وان به فره‌وانی له‌و ناوچه‌یه بڵاوبوونه‌ته‌وه.
شێڵلی كیتلسن ڕۆژنامه‌نووسێكی نێوده‌وڵه‌تییه و پسپۆڕه له بابه‌ته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فغانستان، له ڕاپۆرته‌كه‌ی كه له پێگه‌یal-
monitor بڵاو كراوه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی ناوچه‌كانی باشووری كه‌ركووك كه چه‌ندان جار كه‌وتووه‌ته ژێر هێرشی تیرۆریستانی داعش له‌م مانگه‌دا، پێنچ له ئه‌ندامانی تیرۆیستی داعش كه دووانیان سه‌ركرده‌ی ڕێكخراوه‌كه بوون له نۆی مانگی نیساندا كوژراون له ناوچه‌ی ڕه‌شاد له كه‌ركووك.
دوای دوو ڕۆژ له‌م ڕووداوه وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك داعش له هێرشێكی بۆ هه‌مان ناوچه، چوار پۆلیسی فیدڕاڵی بریندار كرد و پیاوێكی له به‌رده‌م خێزانه‌كه‌یدا كوشت به‌هۆی یارمه‌تیدانی هێزی ئاسایشی كه‌ركووك، هه‌روه‌ها ڕووخاندن و كاولكردنی چه‌ندان ماڵ و خانووی هاووڵاتییان.
ڕاپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات، چه‌كداران و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و چه‌ك له چیای حه‌مرین به ئاسانی هه‌ستیان پێ ده‌كرێت، كه زۆربه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه خۆیان حه‌شار داوه كه ژماره‌یان به سه‌دان كه‌س ده‌بن و ئه‌و ناوچه‌یه به سێگۆشه‌ی مه‌رگ داده‌نرێ.
به‌رپرسانی ئاسایش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه زۆر له هاووڵاتی و خێزانه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ حه‌ویجه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، دوای ئه‌وه‌ی توانرا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ئازاد بكرێت له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017.
ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته ڕوو كه ئه‌ندامانی خێزانه‌كانی تیرۆریستانی داعش له هه‌ندێك گونده‌كان، یارمه‌تی چه‌كدارانی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كه ده‌ده‌ن له ڕووی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری لۆجستی و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان.
چیای حه‌مرین هه‌روه‌ك هیشام ئه‌لهاشمی ناوی بردووه به سێگۆشه‌ی مه‌رگ له عێراق، كه چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه‌وه هه‌ستاون به هێرشكردن بۆ سه‌ر یاخیبووان.
ئه‌لهاشمی كه یه‌كێكه له شاره‌زایانی بواری تیرۆر و ڕاوێژكاری ئاسایشی عێراقه، له چاوپێكه‌وتنێكدا به ئه‌لمۆنیته‌ری ڕاگه‌یاند، پێویسته دووپات له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری وه‌ك گونده‌كان بۆ نه‌هێشتنی شانه نوستووه‌كانی تیرۆریستانی داعشه، هه‌روه‌ها زیاتر كار بكرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هۆزه‌كان و میلیشیا چه‌كداره‌كانی ناوچه‌كان.
ڕاپۆرته‌كه نووسیویه‌تی، ئێسته ڕێی فه‌تحه كه بۆ حه‌ویجه ده‌چێت بۆ ماوی دوو هه‌فته ده‌بێت له كۆتای مانگی ئادار و سه‌ره‌تای مانگی نیسان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له ژێر فه‌رمانڕه‌وای یه‌كێك له شێخه‌كانی ناوچه‌كه داخراوه.
ڕاپۆرته‌كه باس له گوته‌ی خێزانێك ده‌كات كه له كه‌ركووك گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانی حه‌ویجه دوای ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه ئازاد كراوه، خێزانه‌كه هیوای ئه‌وه‌یان خواستووه كه منداڵه‌كانیان به‌تایبه‌ت كچه‌كانیان بتوانن درێژه به خوێندنه‌كه‌یان بده‌ن له‌دوای ئاماده‌یییه‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه داوه كه له ئێسته قوتابخانه‌كان كراوه‌ن و خزمه‌تگوزاری ته‌ناهی باش نزیك له ناوچه‌ی فه‌تحه به‌رقه‌راره.
ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه سه‌ره‌ڕای ئازادكردنی حه‌ویجه، هێشتا ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بوونی ماوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاتێك ناوچه‌كه ڕزگار كرا، چه‌كدارانی داعش دووركه‌وتنه‌وه و گومان ده‌كرێت خۆیان حه‌شار دابێت و له كاتێكی گونجاو هێرش بكه‌ن.
له باره‌گای سه‌ركردایه‌تی حه‌شدی شه‌عبی، حوسێن عه‌لی نه‌جم جبووری سه‌ركرده‌ی لیوای 56ی حه‌شدی شه‌عبییه ڕای گه‌یاند، زۆر له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له ده‌ست داوه به‌هۆی داعشه‌وه، بۆیه ئێسته ته‌نیا به‌ناو مسوڵمانه، ئه‌مه‌یش وای كردووه بڕیاری وه‌ستانه‌وه و تۆڵه‌كردنه‌وه له تیرۆریستانی داعش بكات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه زۆرینه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ده‌كوژرێن، له ناوچه‌ی ڕه‌شاد و ڕیازن كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێی سه‌ره‌كیی نێوان كه‌ركووك و تكریت، هه‌روه‌ها له‌ڕیی پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان له‌لایه‌ن داعشه‌وه لێ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هه‌وڵی هاتن بۆ ناوچه‌كه به‌مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن و لێدوان وه‌رگرتن بده‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له سه‌ره‌تاكانی مانگی ئۆكتۆبه‌ر كه ڕیاز ئازاد كرا، ڕۆژنامه‌نووسانی ئه‌لمۆنیته‌ر توانییان بچنه ناوچه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كاته هیچ چه‌كدارێكی داعش و ئاڵای ڕه‌شی تیرۆریستان بوونی نه‌بوو، به‌ڵام هیچ هاووڵاتییه‌كی سڤیل له شه‌قامه‌كان نه‌ده‌بینران.
له‌كاتی چوونی ڕۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی ئه‌لمۆنیته‌ر بۆ ڕیاز، ئه‌فسه‌رێكی حه‌شدی شه‌عبی یاوه‌ری كردووه و ئاماژه‌ی بۆ باڵه‌خانه‌یه‌ك كردووه و گوتوویه‌تی شوێنی خۆحه‌شاردانی داعش بووه و له‌لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانه‌وه ڕووخێنراوه.
ئه‌فسه‌رێكی حه‌شدی شه‌عبی كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ژێر فه‌رمانی سه‌دام حوسێن كاری كردووه ڕای گه‌یاند، زۆر له خێزانه‌كانی ئه‌ندامانی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش له گونده‌كانی نزیك ناوچه‌ی ڕه‌شاد ماون و ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن كه زۆرینه‌ی دانیشتووانی ناوچه‌كه پشتیوانی داعش بوون. گوتی كه هێزه‌كان فه‌رمانی گرتن بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌رده‌كه‌ن كه یارمه‌تی چه‌كدارانی داعش ده‌ده‌ن.
هاوكات ئه‌فسه‌رێكی تر له ناوچه‌ی ڕیاز ڕای گه‌یاند، خێزانه‌كانی ئه‌وانه‌ی له دژی داعش شه‌ڕیان ده‌كرد، ئێسته ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان.