هه‌ریه‌ك له ئێمه له ژیانی تووشی
سترێس و ماندووێتی ده‌روونی و نیگه‌رانی بووه، هه‌ریه‌كێكیش به جۆرێك ڕووبه‌ڕووی سترێس ده‌بێته‌وه، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كان باشترین خۆراكیان دیاریی كردووه، تا سترێس و په‌ستانی ده‌روونی له‌سه‌ر خۆتان نه‌هێڵن و شاد و ئاسووده بژین.
گرنگترین خۆراكه‌كان بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: میوه‌ی ئه‌ڤۆكادۆ، میوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكییه و توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه كه خواردنی كاریگه‌ری به‌هێز له‌سه‌ر شه‌كه‌تی داده‌نێ و فشاری ده‌روونی و سترێس كه‌م ده‌كاته‌وه، ڕێژه‌یه‌كی زۆری پێكهاته‌ی گلۆتاسیۆنی تێدایه كه ڕێگری له ئۆكساندن ده‌كات و بێتاكارۆتین و ڤیتامین E و ترشی فۆلیكی تێدایه، ئه‌مانه هه‌مووی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ده‌روون و مێشكی مرۆڤ هه‌یه و ئاراممان ده‌كه‌نه‌وه.
گازۆ: خواردنی چه‌ره‌زاته‌كان سوودی زۆری بۆ له‌ناوبردنی سترێس هه‌یه، به‌تایبه‌تی گازۆ ڕێژه‌یه‌كی زۆری زنكی تێدایه و یارمه‌تی له‌ناوبردنی سترێس و دوودڵی ده‌دا.
پرته‌قاڵ: ڕێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامین Cی تێدایه و یارمه‌تی كه‌م كردنه‌وه‌ی فشاری ده‌روونی ده‌دا و سیسته‌می به‌رگری به‌هێز ده‌كات و زۆر به سووده بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر سترێس.
چای سه‌وز: خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز زۆر كاریگه‌ره بۆ نه‌هێشتنی سترێس، جیا له‌وه‌یش دژه ئۆكسیدێكی به‌هێزه و پێكهاته‌ی سیانینی تێدایه كه ڕووبه‌ڕووی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی ده‌بێته‌وه و كێشی زیاد له‌ناو ده‌بات.