خۆخ یه‌كێكه له میوه به‌ناوبانگه‌كان و سه‌ره‌تا له باكوری ڕۆژئاوای چین دۆزراوه‌ته‌وه و دواتر به دنیا بڵاوبووه‌ته‌وه، هاوینان پێ ده‌گات و خه‌ڵكی زۆر هۆگری خواردنی ئه‌و میوه‌یه‌ن و شاره‌زایان و پسپۆرانیش دووپات له‌سه‌ر سووده گرنگه‌كانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌كه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان،
خۆخ ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین A,C یه‌كێكیان بۆ به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری زۆر پێویسته و ئه‌وه‌ی تریش توانای بینین به‌هێز ده‌كات، جیا له‌وه‌یش بێتاكارۆتینی تێدایه كه زۆر پێویسته بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، كانزاكانی ئاسن و پۆتاسیۆم و فلۆراید و سۆدیۆمی تێدایه، ڕێژه‌ی سۆدیۆم له جه‌سته ڕێك ده‌خات و شله‌ی زیاده‌ی جه‌سته ده‌كاته ده‌ره‌وه و ئۆكسجین به خێرایی ده‌گوازێته‌وه و سوڕی خوێن چالاك ده‌كات. جیا له‌وه‌یش فلۆراید كه له خۆخ هه‌یه ئێسك و ددان به‌هێز ده‌كات و ڕێگری له كلۆربوونی ددان ده‌گرێ.
ئه‌و میوه‌یه ڕێژه‌یه‌كی كه‌می چه‌وری و كالۆری تێدایه، چه‌وری و كالۆری جه‌سته‌یش ده‌سووتێنێت و كێش داده‌به‌زێنێ، ڕێژه‌یه‌كی باشی ڕیشاڵی تێدایه كۆئه‌ندامی هه‌رس و سوڕی خوێن چالاك ده‌كات، بۆ نه‌خۆشی شه‌كره و شێرپه‌نجه له‌ناو ده‌بات و به میوه‌یه‌كی زۆر ته‌ندروست و پێویست بۆ جه‌سته داده‌نرێ و شاره‌زایان هانمان ده‌ده‌ن به‌رده‌وام خۆخ بخۆین.