له كۆتاى ساڵى ڕابردوو په‌رله‌مانى كوردستان یاساى لێبوردنى گشتیی ده‌ركرد، به‌پێى یاساكه سه‌رجه‌م به‌ندكراوان له هه‌رێمى كوردستان به‌ر لێبوردنى گشتیی ده‌كه‌ون جگه له چه‌ند تۆمه‌تێك كه له ماده‌ى نۆى یاساكه‌دا ئاماژه‌ى بۆ كراوه.
به‌پێى ماده‌ى نۆ و بڕگه‌ى چوار له یاسای لێبوردنى گشیی هه‌رێمى كوردستان، "لێبوردن تاوانه‌كانى به‌رتیل و ئیختیلاس و ئه‌و تاوانه‌ى به سامانى گشتییه‌وه پێوه‌ستن و تاوانه‌كانى گه‌نده‌ڵى هاتوو له ماده‌ى یه‌كه‌م/ بڕگه‌ى حه‌وم و ماده‌ى 14 و ماده‌ى 15ى یاسایى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ژماره سێى ساڵى 2011ى هه‌مواركراو ناگرێته‌وه".
به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" كه له سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌تی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كوردستان ده‌ستى كه‌وتووه، چه‌ندان دۆسیه‌ى زێده‌ڕۆیى و گه‌نده‌ڵى له‌لایه‌ن دادگاكانه‌وه به‌ر لێبوردنى گشتیی خراون و تۆمه‌تباره‌كانى ئازاد كراون.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه، چه‌ندان تۆمه‌تبارى گه‌نده‌ڵى به‌پێى پێناسه‌ى دیاریكراوى یاسایى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن دادگاكانه‌وه ئازاد كراون به بیانووى ئه‌وه‌ى پێناسه‌یه‌كى ورد بۆ گه‌نده‌ڵى نییه و له یاسای لێبوردنی گشتیش به وردى ئاماژه به جۆره‌كانى گه‌نده‌ڵى نه‌كراوه.
كۆتاى ساڵى 2017 ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان له ڕێى نووسراوێكه‌وه، پێشنیازى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان كرد كه تۆمه‌تبارى گه‌نده‌ڵى، یاسای لێبوردنى گشتیی نه‌یگرێته‌وه كه هه‌ر ئه‌و كاته ده‌سته‌كه وریایى ئه‌وه‌ى دابوو ئه‌گه‌ر لێبوردنى گشتیی تۆمه‌تبارانى گه‌نده‌ڵى بگرێته‌وه، ئه‌وا به‌رهه‌مى چه‌ند ساڵه‌ى ده‌سته‌كه به هه‌ده‌ر ده‌ڕوات.
چه‌ندان كه‌س كه له ڕابردوو به تۆمه‌تى زیاده‌ڕۆیى بۆ سه‌ر موڵكى گشتی و داگیركردنى موڵكى گشتی و چه‌ندان تاوانى تر‌ى گه‌نده‌ڵى ڕووبه‌ڕووى دادگا كرابوونه‌وه، ئێسته له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌كانه‌وه یاسای لێبوردنى گشتییان له‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه به‌پێى قسه‌ى به‌رپرسێكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان، "ئه‌و كاره پێچه‌وانه‌ى یاسای لێبوردنى گشتییه و كاره‌كانى ده‌سته‌كه به‌فیڕۆ ده‌چێت".
ئه‌و ده‌ستشلكردنه بۆ گه‌نده‌ڵكاران، له كاتێكدایه پێشتر مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌ی باڵای چاكسازی پێك هێنا و به به‌شداری ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و داواكاری گشتیی و په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵییان ده‌ستنیشان كرد و كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی وه‌ك "گرتن، سزادانی دارایی، دوورخستنه‌وه له‌كار" گیرایه به‌ر. به‌ڵام وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و هه‌وڵانه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك دادوه‌ره به فیڕۆ ده‌درێن.
ئێسته بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه، ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان و داواكارى گشتیی هه‌رێم له‌سه‌ر هێڵن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كێشه‌یه‌ى به‌هۆى دادگاكان و یاساى لێبوردنى گشتییه‌وه دروست بووه، چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
د. محه‌مه‌د ڕێكانى ئه‌ندامى داواكارى گشتیی هه‌رێمى كوردستان، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، له یاسای لێبوردنى گشتی، كێشه‌یه‌ك دروست بوو له‌سه‌ر ماده‌ى گه‌نده‌ڵى و له‌ناویشیاندا تۆمه‌تى زیاده‌ڕۆیكردنه سه‌ر زه‌وى، بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كلا ببێته‌وه، زیاده‌ڕۆیى سه‌ر زه‌وى ده‌چێته چوارچێوه‌ى گه‌نده‌ڵى یان نا، به‌ڵام ئه‌وكات نووسراوێكمان نارد بۆ ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى و دووپات‌مان كرده‌وه كه زیاده‌ڕۆیى و كێشه‌ى زه‌ویوزار نابێ لێبوردنى گشتی بیانگرێته‌وه، به‌ڵام به‌شێك له ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى پێیان وابوو هه‌ندێك كه‌یسى گه‌نده‌ڵى هه‌یه پێویسته لێبوردن بیانگرێته‌وه و زیاده‌ڕۆیى بۆ سه‌ر زه‌وى و موڵكى گشتیی به نموونه هێنرایه‌وه.
ڕێكانى ڕوونى كرده‌وه، "به هه‌زاران دۆسیه‌ى زیاده‌ڕۆیى و داگیركارى بۆ سه‌ر موڵكى گشتی و زه‌ویوزارى كشتو‌كاڵى له دادگاكاندان، بۆیه ئه‌گه‌ر لێبوردنى گشتی ئه‌وانه بگرێته‌وه، كه‌واته به هه‌زاران دۆسیه داده‌خرێن".
ئه‌ندامه‌كه‌ى داواكارى گشتیی له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا دووپاتى كرده‌وه كه له رابردوودا هه‌موو هه‌وڵێكیان داوه لێبوردنى گشتی تۆمه‌تبارانى گه‌نده‌ڵى نه‌گرێته‌وه. به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، "ئێسته كێشه له گونجاندنى یاساكان له‌گه‌ڵ لێبوردنى گشتی دروست بووه، به‌گشتیی روون نه‌كراوه‌ته‌وه كه لێبوردنه‌كه كام تۆمه‌تبارى گه‌نده‌ڵى به دیاریكراوى ده‌گرێته‌وه".
داواكارى گشتی جه‌خت ده‌كاته‌وه كه هیچ تۆمه‌تبارێكى گه‌نده‌ڵى به زیاده‌ڕۆیى سه‌ر موڵك و ماڵى گشتیشه‌وه لێبوردنى گشتی نایگرێته‌وه. به‌ڵام ئاشكرای ده‌كات "هه‌ندێك له دادوه‌ران لێبوردنى گشتییان بۆ چه‌ند تاوانێكى گه‌نده‌ڵى ده‌ركردبوو، به‌ڵام ئێمه ئێسته له‌سه‌ر هێڵین و نووسراومان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كاره ڕابگرێت و لێبوردنى گشتی هیچ تاوانێكى گه‌نده‌ڵى نه‌گرێته‌وه".
هاوشێوه‌ى داواكارى گشتیی، ئێسته ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستانیش له‌سه‌ر هێڵه و به‌په‌له ده‌یه‌وێت ئه‌و كاره ڕابگیرێت كه لێبوردنى گشتی تۆمه‌تبارانى گه‌نده‌ڵى بگرێته‌وه.
موشیر ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كاروبارى یاسایى له ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى كوردستان، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، به‌پێى یاسایى لێبوردنى گشتی كه له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌رچووه، هیچ تاوانبارێكى گه‌نده‌ڵى لێبوردنى گشتی نایگرێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك له دادگاكان ڕاى جیاوازیان هه‌یه و پێیان وایه چه‌ند تاوانێكى گه‌نده‌ڵى هه‌یه به‌ر لێبوردنه‌كه ده‌كه‌وێت و چه‌ندان حاڵه‌تى له‌م شێوه‌یه‌ش ڕوویان داوه.
روونی كرده‌وه كه "هه‌ندێك له دادگاكان به ماده‌ى كه‌مته‌رخه‌مى كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى داده‌خه‌ن، له كاتێكدا ئه‌وه‌یش تاوانى گه‌نده‌ڵییه و لێبوردنى گشتی نایگرێته‌وه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چه‌ندان كه‌یسى گه‌نده‌ڵى چوونه‌ته قۆناغى دادگاییكردن و به‌هۆى لێبوردنى گشتی كاره‌كانیان دوا خراون".
به‌رپرسه‌كه‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ئاماژه‌ى به هه‌وڵه‌كانیان كرد بۆ ڕاگرتنى ئه‌و ده‌ستشلكردنه و گوتى، "ده‌ستێوه‌ردانمان له بڕیارى دادگاى پێداچوونه‌وه‌مان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كاره‌ى ده‌كرێت به‌ناوى یاسای لێبوردنى گشتییه‌وه، ڕابگیرێت و ئێسته چاوه‌ڕوانى بڕیارى دادگاى ته‌میز ده‌كه‌ین".
دووپاتی كرده‌وه، كاتێ كه‌سێك به پێى ماده‌كانى یاسای ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى سزا ده‌درێت و ره‌وانه‌ى دادگا ده‌كرێت، گومانى تێدا نییه كه به‌هۆى گه‌نده‌ڵییه‌وه گیراوه نه‌ك شتێكى تر، بۆیه هیچ بیانوویه‌ك هه‌ڵناگرێت ڕێى تر‌ى یاساى بۆ بدۆزرێته‌وه و لێبوردنى گشتی بیگرێته‌وه.
موشیر ره‌شید پێى وابوو كه ئه‌و كێشه‌یه به‌شێكى تر پێوه‌ندى به نه‌بوونى پێناسه‌یه‌كى دیاریكراو هه‌یه بۆ گه‌نده‌ڵى و ڕاى گه‌یاند، "پێناسه‌ى گه‌نده‌ڵى تا ئێسته دیاریكراو نییه، بۆیه ئه‌و كێشه‌یه ڕووی داوه و ئێسته به سه‌تان كه‌یسى گه‌نده‌ڵى مه‌ترسى داخستنیان له‌سه‌ره و ئه‌گه‌ر وا بڕوات، كارى چه‌ند ساڵى ڕابردووی ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى به‌فیڕۆ ده‌چێت".
لاى خۆیه‌وه ته‌لار له‌تیف ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى كوردستان، به"وشه"ى گوت، به‌پێى یاساى لێبوردنى گشتی، هیچ تۆمه‌تبارێكى گه‌نده‌ڵى لێبوردنى گشتی نایگرێته‌وه و له ماده‌ى نۆى یاساكه‌یشدا به ته‌واوى ئه‌وه ڕوون كراوه‌ته‌وه.
ته‌لار ده‌ڵێ، "ئه‌وكاته‌ى پڕۆژه‌ى لێبوردنى گشتی له په‌رله‌مان بوو و لیژنه هه‌بوو، تاوانه‌كانى گه‌نده‌ڵى ڕوون كراوه‌ته‌وه و جێگیر كراوه، بۆیه ئێسته جارێكى تر پێویست نییه هه‌ڵه له‌وه‌دا ڕوو بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى كوردستان ئه‌ركى خۆیه‌تى به‌دواداچوون له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى جێبه‌جێكردنى ئه‌و یاسایه بكات".