به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی زانایانی بواری ته‌ندروستی جه‌سته چه‌ندان توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه له‌سه‌ر رووه‌كی زه‌یتوون، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه یه‌كێك له گرینگ‌ترین سووده‌كانی ئه‌وه‌یه كه نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه له‌ناو ده‌بات و جه‌سته پاك ده‌كاته‌وه له خانه‌كانی شێرپه‌نجه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
times" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی رووه‌كی زه‌یتوون ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێكان كه له‌لایه‌ن پزیشكانی پسپۆڕه‌وه ئه‌نجام دراوه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه پێكهاته‌ی زه‌یتوون به‌گرینگترین چاره‌سه‌ر داده‌نرێت بۆ له‌ناوبردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه و نه‌هێشتنی ئه‌و نه‌خۆشی له جه‌سته‌دا، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر چه‌ندان كه‌س تاقی كراوه‌ته‌وه كه رۆژانه زه‌یتوونیان خواردووه بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ و پزیشكان ئه‌وه‌یان به‌دی كردووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆژانه زه‌یتوون ده‌خۆن، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه كه‌مه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشیش بوون ئه‌و خانه شێرپه‌نجه‌یییانه كه‌م ده‌كاته‌وه له‌ناو جه‌سته‌یدا.
پزیشكان زیاتر له‌باره‌ی سووده‌كانی ئه‌م رووه‌كه روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن، له چه‌ندان تاقیكردنه‌وه‌دا ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه زه‌یتوون باشترین پێكهاته‌ی هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه و دوورخستنه‌وه‌ی كه‌سه‌كه له‌م نه‌خۆشییه كوشنده‌یه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی زه‌یتوون ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین E و دژه ئۆكسانی بێتا كارۆتین كه به‌رپرسن له زیادكردنی به‌رگری جه‌سته‌یی و نه‌هێشتنی نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان له جه‌سته‌دا.