له لایه‌ن دادگای فڕه‌نساوه، ژن و مێردێك رێ‌یان لێ گیرا له‌وه‌ی ناوی منداڵه‌كه‌یان به‌م ناوه بكه‌ن، هۆكاره‌كه‌شیان بۆ كاریگه‌ری نه‌رێنی سه‌ر ژیانی منداڵه‌كه گه‌ڕانده‌وه.
هاوینی پار، ژن و مێردێكی فڕه‌نسی منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كه‌یان ناو نا "جیهاد"، به‌ڵام كاتێك بۆ دروستكردنی ناسنامه سه‌ردانی دادگای كرد، ناوه‌كه‌یان له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌دایكبوونه‌كه‌ی سڕییه‌وه و ڕێگریان له ناونانی منداڵه‌كه به‌و ناوه‌وه كرد.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كۆندا كه به ناوی ئاینه‌وه شه‌ڕ و كوشتن له وڵاتان ڕووی داوه، به تایبه‌ت له وڵاتانی عه‌ره‌بی كه به ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه شه‌ڕ كراوه و ناویان ناوه "جیهاد"، خه‌ڵك له مانای جیهاد به شه‌ڕی پیرۆز و ئاینی تێگه‌یشتوون، له كاتێكدا جیهاد له وشه‌ی "الجهد" عه‌ره‌بییه‌وه هاتووه و به مانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه یان به‌ره‌نگاربوونه‌وه دێت.
هه‌ر ئه‌م بیركردنه‌وه هه‌ڵه‌یه‌ش وای له فڕه‌نسییه‌كان كردووه، ناونانی منداڵ به ناوی جیهاد قه‌ده‌غه بكه‌ن، چونكه پێیان وایه هه‌موو مرۆڤێك هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندی ناوه‌كه‌یه‌تی، ئه‌گه‌ر ناویشی جیهاد بێت سبه‌ی ده‌بێته پیاوكوژی شه‌ڕی ئاینی، ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ كه‌سێكدا نییه و قبووڵیان نه‌كردووه.
ئه‌مه یه‌كه‌م جاریش نییه كه دادگا ناوی جیهاد بۆ منداڵ ڕه‌ت بكاته‌وه، ساڵی 2016 له باكوری روبی منداڵێك ناوی نرابوو جیهاد، به‌ڵام به خێزانه‌كه‌یان گۆڕی، بۆیه ناویان كرد به جاهید. هه‌روه‌ها ساڵی 2016 خێزانێك له باكوری ڤالێنسینی فڕه‌نسا، ویستیان ناوی منداڵه‌كه‌یان بنێن نوتێلا، به ناوی كۆمپانیای شوكلاتهی جیهانی، بۆیه دادگه پێیان گۆڕین به شلیك، چونكه ئه‌وه‌یان به‌لاوه ناوێكی ناسك، شیرین و گونجاوتر بوو له‌وه‌ی ناوی منداڵێك به ناوی كۆمپانیایه‌كه‌وه بكرێت.