یه‌كێك له ئۆتۆمبێله به‌هێزه‌كانی كۆمپانیای هۆندا ئۆتۆمبێلی ئهكسنته كه بۆ ساڵی 2018 به دیزاینێكی نوێ و ناوازه خرایه‌وه بازاڕه‌كانه‌وه، كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی دیزاینێكی جیاواز له‌وانه‌ی پێشوو دروست كردووه.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای هۆندا ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای هۆندای كۆریی له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری"Accent " ی به‌شێوازێكی نوێ دیزاین كرد و خستییه بازاڕه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه دیزاین كردووه كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیاران.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 130 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 2.0 لیترییه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن شه‌ش گێڕه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 14 هه‌زار و 995 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.