لە میانەی بەردەوامییان لە ئەركەكانیان، هێزەكانی سەر بە پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە سنووری پیرەمەگروون، هەستان بە دەست بەسەرداگرتنی دوو ئامێری سووریی بیرهەڵكەندن، كە بە شێوەیەكی نایاسایی لەو ناوچەیەدا كاریان پێ دەكرا.
لەوبارەیەوە عەقید هێمن كمرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگەی سلێمانی رای دەگەیەنێت، تیمەكانی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پیرەمەگروون، توانیویانە دەست بگرن بەسەر دوو ئامێری سووریی بیرهەڵكەندن و دواتر رەوانەكردنی ئەو ئامێرە دەست بەسەرداگیراوانە، بۆ لیژنەی دەست بەسەرداگرتن و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی.